توێژینەوەیەک هۆکاری تەمەن درێژی خانمان بەراورد بە پیاوان ئاشکرا دەکات

KNN : Kurdish News Network
07:19 - 21/01/2025
تەندروستی
+
-

بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی باشوری کالیفۆرنیا، جیاوازی تەمەن لە نێوان ڕەگەزەکاندا لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە دەركەوتوە، كە بەشێك لە ئەو هۆكارانەش پەیوەندییان بەباشترکردنی سیتمی خۆراک، خۆپاراستن لە نەخۆشییەكان بەگشتی و درمیەکان بەتایبەتی و رەفتارە تەندروستەکان هەیە و بەشدار دەبن لە کەمکردنەوەی ژمارەی گیان لەدەستدان.


تەندروستی: (KNNC)


پرۆفیسۆر ئایلین کریمینز، ئەندامی کۆمەڵەی خانەنشینانی ئەمەریکی و پزیشکی تایبەتمەند بەپیری رایگەیاندوە: یەكێك لە نەخۆشییەكان كە هۆكاری سەرەكی گیان لەدەستدانن و رۆڵە گەورەیان لە جیاوازی ژمارەی گیان لەدەستدان لە نێوان رەگەزەكاندا هەیە، نەخۆشییەكانی دڵە، ئەم جیاوازییەش لەساڵەكانی (1870) بەڕونی دەركەوتون.


توێژینەوەكە زانیاری لەدایكبون و گیان لەدەستدانی نێوان ساڵی
(1800 بۆ 1935)ـی كردوە بە بنەما بۆ  توێژینەوەکە، کە لە (13) وڵاتدا تۆماركراون و لەلایەن تیمێكی زانكۆی باشوری کالیفۆرنیا و زانکۆی ویسکۆنسێن-مادیسۆن ئەنجامدراوە دەركەوتوە، بە رێژەی لە (40%)ـی گیان لە دەستدانی رەگەزی نێرە، هاوكات بەرێژەی لە (70%) گیان لەدەستدان لەنێوان رەگەزی مێدا كەمبوەتەوە.


پرۆفیسۆر ئایلین کریمینز، وتیشی: ئەگەر کاریگەری نەخۆشییە پەیوەندیدارەکانی جگەرەکێشان لەو رێژە بەدەربکرێت، كەلە (30%)ـی جیاوازییەكەیە، نەخۆشییەکانی دڵ وەک هۆکاری سەرەکی جیاوازی ڕەگەزی گەورە لە ڕێژەی مردندا دەمێنێتەوە.
بێتەوە.


لای خۆشیەوە، پرۆفیسۆر کالێب فینچ، توێژەر رونیكردوەتەوە، پێدەچێت مەترسییەكانی نەخۆشییەكانی دڵ كە جیاوازی گیان لە دەستدانی لەنێوان رەگەزەكاندا دیاریكردوە، پەیوەندی بەهۆکارەكان بایۆلۆجی و بۆماوەییەوە  هەبێت، بێجگە لەوەش جیاوازی شێوازی ژیان كاریگەی گەورەی لەسەر توشبون بە نەخۆشییەكانی دڵ دەبێت.


کالێب فینچ ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بۆ دەستكەوتنی زایناری زیاتر لەسەر شێوازی ژیان و چالاكی جەستەیی و ئەو خۆراكانەی بەكاردەهێنرێت، بۆ تەندروستی پیاوان و خانمان و توشبونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ، لێكۆڵینەوەی نوێ ئەنجام بدەن بەتایبەتی لەئاستی خانەكاندا.

306 جار خوێندراوەتەوە