شاندێک لە وەزارەتى دارایی عێراق گەیشتنە شارى
هەولێر و لەگەڵ تیمى وەزارەتى دارایی هەرێم کۆبونەوەکانیان دەستپێکردوە و بڕیارە
راپۆرتێک لەبارەى خەرجى و داهاتى هەرێم ئامادە بکەن.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی هەرێم بە کەى
ئێن ئێن،ى راگەیاند؛ کەمێک لەمەوبەر شاندەکەى وەزارەتى دارایی عێراق گەیشتنە شارى
هەولێر و لەگەڵ شاندى هەرێم لە کۆبونەوەدان.
کەى ئێن ئێن لەزاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی
دارایی هەرێم ئەوەی پشتکڕاستکردەوە کە ئەم کۆبونەوەیە رۆژى رابردو بریارى لەبارەوە
دراوە.
لەبارەى هاتنى ئەم شاندەوە پەیامنێرى کەى ئێن
ئێن ئەوەى ئاشکرا کرد کە کارى ئەم لیژنەیە ئامادەکردنی راپۆرتێک دەبێت لەسەر پێویستی
خەرجی موچەى مانگانەی هەرێمى کوردستان و بنکۆڵکاریی ئەو پارانەی لە خەرجی و داهات
هەرێم مانگانە پێویستیەتی.
رۆژى رابردو، بڕیار نامیق، پەیامنێرى کەى ئێن ئێن لە زارى سەرچاوەیەک لە شاندى
هەرێمى کوردستان ئاشکرایکرد کە وەزیرى دارایی عێراق بڕیارى خەرجکردنى موچەى
فەرمانبەرانى بۆ ئەمساڵ دەرکردوە بە مەرجى رادەستکردنى 50%ـى داهاتى ناوخۆ.
سلێمانى/ بڕیار نامیق
626 جار خوێندراوەتەوە