بەرەی توركمانی: دەبێت پەلەبكرێت لە رێكارەكانی گەڕاندنەوەی ماف بۆ خاوەن مافەكان

KNN : Kurdish News Network
06:43 - 21/01/2025
کوردستان
+
-

دوای پەسەند كردنی پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵە داگیركراوەكان بەبڕیای ئەنجومەنی شۆڕشی رژێمی پێشو لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، بەرەی توركمانی پێشوازی لە پەسەندكردنەكەی دەكات رایدەگەیەنێت: جەخت لەسەر گرنگی خێراکردنی رێکارە یاسایی و کارگێڕییە پێویستەکان دەکاتەوە بۆ گەڕاندنەوەی ماف بۆ خاوەن مافەکان.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

لە راگەیەندراوێكدا، لیستی بەری توركمانی یەكگرتو بڵاویكردوەتەوە؛ بە بۆنەی دەنگدان بە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە كە پەیوەستە بەموڵك و ماڵە داگیركراوەكانی پارێزگای كەركوك، پیرۆزبایی ئاراستەی هەمو گەلەکەیان دەکەن.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، نوێنەرانی تورکمان رۆڵی کاریگەریان لە پەسەندکردنی یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی سەركردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە هەبوە، هەروەك سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەردەبڕین بەتایبەتی ئەو ئەندامانەی رۆڵی ئەرێنی و بەهەڵوێستە نیشتمانییەکانیان کە بەشداربون لەم دەستکەوتە.

 

لیستی بەری توركمانی یەكگرتو جەخت لەسەر گرنگی خێراکردنی رێکارە یاسایی و کارگێڕییە پێویستەکان دەکاتەوە  بۆ ئەوەی مافەکان بگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەن مافەکانیان، هەروەها زەویەکان بگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەن شەرعیەکانیان کە لە ئەنجامی سیاسەتەکانی رژێمی پێشودا ماڵ و موڵكەكانیان زەوت کرابون.

122 جار خوێندراوەتەوە