ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سێ پڕۆژە
یاسای پەسەندكرد كە یەكێكیان پەیوەندی بە كورد و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی
هەرێم هەیە.
هەواڵ: (KNNC)
لەكۆبونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەدا، ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق دەنگی بەسێ پڕۆژە یاسادا، كە جێگەی مشتومڕی عێراقییەكان بون، یەكێك
لە پڕۆژە یاساكانیش كە پەسەندكرا گەڕاندنەوەی موڵكە داگیركراوەكان بون و بەبڕیاری
ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی رژێمی پێشو داگیركرابون و ئێستا بە ناوچەی ماددەی (140)
ناسراون.
یەكێكی دیكە لە پڕۆژە یاسا پەسەندكراوەكان
لە هەمواری دوەمی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە (27)ـی سای (2016) پێكهاتوە.
هاوكات، لەدانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی
نوێنەراندا ئەندامانی ئەنجومەن پێشنیازی یاسای باری کەسێتیی ژمارە (188)ـی ساڵی (1959)ـیان
پەسەند كرد.
دوای دەنگدان بەهەرسێ یاساكە، مەحمود مەشهەدانی
سەرۆكی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆتایی بەدانیشتنەكەی ئەمڕۆ هێنا.
160 جار خوێندراوەتەوە