روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، لەماوەی کەمتر
لە (48) كاتژمێری رابردودا دو هاوڵاتی مەدەنی شەهید بون و (25) ئەندام لە گروپە چەكدارەكانی
نزیك توركیا كوژراون.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ سێشەممە، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند:
لەكاتی روبەڕوبونەوەیان لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، (25) ئەندامی
گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا لەناوچە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی شاری حەلەب، کوژران،
هاوكات لەكاتی هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆسەر گوند و ناوچە نزیكەكانی
بەنداوی تشرین، دو هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبون.
رۆژی دوشەممە، دوای هێرشكردنە سەر بەنداوی تشرین لەلایەن
گروپە چەكدارەكانی سەر بەتوركیا، لەلایەن هەسەدە و بەبەكارهێنانی فڕۆكەی
بێفڕۆكەوان (12) ئەندامی ئەو گروپە لە رۆهەڵاتی حەلەب كوژراون.
لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، بەفڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێزەكانی
سوریای دیموكرات هێرشیان كردە سەر گروپە چەكدارەكانی توركیا و لەئەنجامدا هەشت
ئەندانی ئەو گروپە لە دەوروبەری بەنداوی تشرین لە رۆژهەڵاتی حەلەب كوژران.
لەئەنجامی هێرشەكانی توركیا و بەمەبەستی پێشكەشكردنی
هاوكاری بۆ چەكدارانی نویك ئەو وڵاتە، لە میحوەری بەنداوی تشرین و پردی قەرە قۆزاک
لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب سوپای توركیا تۆپبارانی سەختی دەستپێكرد، بەڵام
لەلایەن هێزەكانی (هەسەدە)ـوە وەڵام درانەوە لەگەڵ ئەوەی نەیانتوانی هیچ
بەرەوپێشچونێك تۆمار بكەن، هەسەدە زیانی سێ زرێپۆش و دو تانكیان لە توركیا و گروپەكانی
نزیك لەئەو وڵاتە گەیاند.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە،
لە رۆژی (12ـی كانونی دوەمی 2024)ـوە تا ئێستا (46) هاوڵاتی مەدەنی شەهید بون كە لەنێوانیاندا
شەش ژن و دو بونیان هەیە، هەروەك ئەوەشی خستوەتەڕو، لەهەمان ماوەی دیاریكراودا (338)
ئەندام لە گروپە چەكدارەكانی نزیك توركیا كوژراون.
1294 جار خوێندراوەتەوە