ئاگر لە هۆتێلێکى
گەشتیاریی خلیسکانێی سەر بەفر لە ئەنادۆڵى تورکیا کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 40
کەس بونە قوربانیی و تا ئێستاش هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە ئاشکرا نەکراوە.
هەواڵ:KNNC
ئاگرەکە کاتژمێر 3:30
خولەکى بەیانى ئەمڕۆ کەوتوەتەوە، لە هۆتێلێکى بەناوبانگى تایبەت بە خلیسکانێی سەر
بەفر لە پارێزگاى بۆلۆى ئەنادۆڵ کەوتوەتەوە و زۆر بە خێرایی تەشەنەى سەندوە.
لەبارەى زیانەکانەوە،
عەلى یەرلى کایان وەزیرى ناوخۆى تورکیا لە تۆڕى کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتى:"
ئاگرەکە زۆر بەخێرایی تەشەنەى سەندوە و بەشێکى زۆرى هۆتێلەکەى گرتوەتەوە کە
دەکەوێتە لوتکەى چیاى کۆر ئۆغڵو".
ئاماژەى بۆ ئەوەشکراوە
کە لەگەڵئەوەى بەخێرایی تیمى بەرگرى شارستانى و تیمە پزیشکى و فریاگوزارییەکان
گەیشتونەتە شوێنى روداوەکە، بەڵام بەهۆیەوە 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 32 کەسى
دیکەیش بریندار بون.
میدیاکانى تورکیا
ئەوەشیان ئاشکرا کردوە کە جگە لە زیانە زۆرە ماددیەکان، زیانێکى زۆر گەورەش بەر هۆتێلەکە
کەوتوە و بەشێکى زۆرى وێران بوە و تا ئێستاش هۆکار کەوتنەوەى ئاگرەکە ئاشکرا
نەکراوە.
65 جار خوێندراوەتەوە