سەرۆکی
دەستلەکارکیشاوەی سوپای ئەرکانی ئیسرائیل، رایگەیاندوە؛ لە ماوەی 15 مانگی جەنگی
غەززەدا توانیویانە جگە لە سەرکردە باڵاکانی حەماس 20 هەزار ئەندامی ئەو ڕێکخراوە
بکوژن.
هەواڵ: KNNC
بەرپرسە سەربازییەکەی
ئیسرائیل بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندوە؛ حەماس توشی زیانێکی گەورە بوە لەماوەی
شەڕی 15 مانگەیان لە غەززە و رێکخراوەکە توشی زەبرێکی کوشندە بوە.
وتوشیەتی کە سوپای ئیسرائیل
بە گشتی تەواوی سەرکردە باڵاکانی بزوتنەوەی حەماسی بە سەرۆکایەتی یەحیا سنوەر و سەرکردە
باڵاکانی باڵی سەربازیی بە سەرۆکایەتی محەمەد دیف لەناوبردوە، ئەمەش گەورەترین زیانە
بەر حەماس کەوتوە.
لەبارەی شەڕیان لەگەڵ حزبوڵادا، ئاماژەی بەوەداوە؛ کە سوپای ئیسرائیل توانیویەتی چوار هەزار ئەندامی حزبوڵا بکوژێت و بەم کارەیان، بۆ یەکەمجار ئیسرائیل توانیویەتی ڕاستەوخۆ شەڕی ئێران بکات.
سەرۆکی ئەرکانی سوپای
ئیسرائیل کە چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر ڕایگەیاند کە دەست لەکار دەکێشێتەوە "بەهۆی
قبوڵکردنی بەرپرسیارێتی شکستی سوپای ئیسرائیل لە هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەری حەماس"، باسی لەوە کردوە کە ئەگەر هێرشیان نەکردایەتە سەر غەززە ئەوا ئەو کات "تیرۆر لە کەناری ڕۆژئاوا
زۆر بەهێزتر دەبو لەوەی ئێستا".
ئەمڕۆ سێ شەممە هێرتسی هڵێڤی، سەرۆکی ئەرکانی
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: بەهۆی پێشبینی نەکردنی ئۆپراسیۆنی هێرشەكەی بزوتنەوەی
حەماس لە (7ـی تشرینی یەكەمی 2023) بۆ سەر وڵاتەكەی دەستی لەكار كێشاوەتەوە و تا لە ژیاندا بێت، خۆی بە کەمتەرخەم دەزانێت
و ئەو شکستەی لەبیر ناکات.
752 جار خوێندراوەتەوە