میلانیای هاوسەری دۆناڵد ترەمپ، لەکاتی مەراسیمی سوێندخواردنی هاوسەرەکەی
وەک سەرۆکی ئەمەریکا، سەرنجی هەموانی بەلای خۆیدا راکێشا، بەتایبەت بەهۆی ئەوەی
کڵاوێکی بەکارهێنابو کە چاوەکانی بەتەواوی داپۆشیبو، هەروەها بۆ بەکارهێنانی
جلەکانیشی پشتی بە براندە ناسراوەکان نەبەستبو.
هەمەڕەنگ: KNNC
جلوبەرگەکانی خانمی یەکەمی ئەمەریکا، لە شاری نیویۆرک لەلایەن دیزاینەرانی
ئەمەریکی، ئادەم لیپس و ئێرک جاڤێست-ـەوە بەدەست دورابون.
هەروەها، کڵاوە سەرنجڕاکێشەکەی میلانیا هەرچەندە چاوەکانی بەتەواوی
داپۆشیبو، بەڵام سەرنجی زۆرێک لە ئامادەبوانی ئاهەنگەکەی بۆلای خۆی راکێشابو.
ئادەم لیپس
دەڵێت: ئەوە شەرەفێک بو بۆ من لە نیویۆرک دیزاینی جلوبەرگەکانی میلانیام کردوە و
جلوبەرگەکانیشی باشترین بەرهەمی پیشەسازی ئەمەریکی بو.
هەروەها
گاڤێتس، باسی لە کڵاوەکەی میلانیا کردوە و دەڵێت: تەنها لە 8٪ـی درومانی کڵاوەکە
بە ئامێر ئەنجامدراوە و تەواوی کاری دەستییە.
خانمی یەکەمی
ئەمەریکا، بۆئەوەی لەنێو خەڵکدا جیاواز بێت، دورکەوتوەتەوە لە لەبەرکردنی رەنگی
کراوە و رەنگێکی سادە و تاریکی هەڵبژاردوە، بۆئەوەش پێدەچێت، هەڵبژاردنەکانی میلانیا
دەرگایەک بکەنەوە بۆئاشکراکردنی ئەوەی لە مێشکیدایە کاتێک باس لە مۆدە دەکرێت بۆ چوار
ساڵی داهاتو.
2274 جار خوێندراوەتەوە