884 ملیار دۆلار لە وێنەیەکدا

KNN : Kurdish News Network
09:46 - 21/01/2025
هەمەڕەنگ
+
-

لە مەراسیمی سوێندخواردنی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمەریکا، چوار لە دەوڵەمەندترینەکانی جیهان پێکەوە لە یەک وێنەدا دەرکەوتون و زۆرێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێن: گرانترین وێنەیە لە جیهاندا.

 

هەمەڕەنگ:KNNC

مارک زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا، ئیلۆن ماسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی تێسلا و سپەیس ئێکس، جێف بیزۆس، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆن و سوندەر پیچای، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گوگڵ.

بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتە داراییەکان سامانی ئەو کەسانەی ناو وێنەکە بە بەهای 884 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، هەربۆیە زۆرکەس ئەو وێنەیان بە "گرانترین وێنە لە جیهاندا" وەسف کردوە و، هەندێکی دیکەش دەڵێن: 884 ملیار دۆلارە لە وێنەیەکدا.

 

بەپێی ڕاپۆرت و خەمڵاندنە داراییەکان، سامانی زوکەربێرگ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا، 211 ملیار دۆلارە، سامانی بیزۆس بە 239 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، هەروەها بۆ پیچای 1.3 ملیار دۆلار، هاوکات سامانی ماسک بە 433 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

ترامپ ڕۆژی دوشەممە وەک سەرۆکی ئەمەریکا سوێندی یاسایی خوارد و لە وتاری دەستبەکاربونیدا رایگەیاند، سەردەمی زێڕینی ئەمریکا تازە دەستیپێکردوە.

93 جار خوێندراوەتەوە