دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى
ئەمەریکا هەواڵى رێبەرى کۆریاى باکور لە سەربازەکانى وڵاتەکەى لە کۆریاى باشور
دەپرسێت و وتوشیەتى:" ئون دڵخۆش دەبێت بە گەڕانەوەم.
هەواڵ:KNNC
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى
ئەمەریکا لە پرسیارێکدا بۆ سەربازانى وڵاتەکەى لەڕێی پەیوەندییەکى ڤیدیۆییەوە
وتویەتى:" دۆخى کیم جۆنگ ئون چۆنە"؟.
لە درێژەى قسەکانیدا
لەگەڵ 20 لە سەربازە ئەمەریکییەکانى کۆریاى باشور، ترەمپ وتویەتى:" ئون لە
ئێستادا هێزێکى ئەتۆمیی زۆرى هەیە، بەڵام چەنێکە پێکەوە هەڵمان کردوە و پێموایە
دڵخۆش دەبێت بە گەڕانەوەم".
لە خولى یەکەى
سەرۆکایەتییدا، دۆناڵد ترەمپ سێ جار چاوى بە رێبەرى کۆریاى باکور کەوت، ئەمجارەش لە
یەکەم لێدوانیدا لەبارەى ئەو وڵاتەوە، کۆریاى باکورى بە "هێزى ئەتۆمى"
ناوبرد.
کارە سەیروسەمەرەکانى ترەمپ هەر لە یەکەم
رۆژى دەستبەکاربونى تەواو نەبوە، بەڵکو لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ دەرکردنى
هەزار کەسیى لە ئیدارەى پێشوى ئەمەریکا راگەیاند و وتى:" ئەم کەسانە هاوڕا
نەبون کە بتوانین جارێکى دیکە ئەمەریکا پێشبخەینەوە.
66 جار خوێندراوەتەوە