پۆلیسی راپەڕین ئاشكرایكرد؛ به‌تۆمه‌تی دزیكردنی په‌له‌وه‌ر له
هاوڵاتیان (10) تۆمەتباریان دەستگیركردوە كە تەمەنیان لەنێوان (16 بۆ 25)
ساڵاندایە.
هەواڵ: (KNNC)
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردەوە؛ چه‌ند هاوڵاتیه‌ك له بنكه‌ی
پۆلیسی ماكۆك له قه‌زای حاجیاوا سكاڵایان تۆماركرد كە ژماره‌یه‌كی زۆری په‌له‌وه‌ڕیان
لێ دزراوه، دوای وەرگرتنی رەزامەندی لە دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی حاجیاوا په‌ڕاوی
لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رێكخرا.
رونیكردوەتەوە، له لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ماكۆك-ەوە لێكۆڵینه‌وه
و به‌دواداچونی ورد ئه‌نجامدرا و توانرا له ماوه‌ی كه‌متر له (48) كاتژمێر دو
باند كه ژماره‌یان لە (10) تۆمەتبار پێكهاتبو ده‌ستگیر بكرێن، ئەوەیخستوەتەڕو،
كە سه‌رجه‌میان له ڕه‌گه‌زی نێرن و ته‌مه‌نیان له نێوان (16 بۆ 25) ساڵاندان.
پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، دوای لێكۆڵینه‌وه تۆمەتبارەكان
دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوە، هه‌روه‌ها
به‌شێك له تۆمه‌تباران پێشینه‌ی تاوانكاریان هه‌یه، بۆیە بەبڕیاری دادوه‌ر سه‌رجه‌م
تۆمەتباران به‌پێی ماده‌ی (443)ـی یاسای
سزادانی عێراقی راگیران و لێكۆڵینه‌وەش به‌رده‌وامه.
56 جار خوێندراوەتەوە