لەکاتی سەرما و زستان چۆن خۆمان لە ئازاری ماسولکە و جومگەکان بپارێزین؟

KNN : Kurdish News Network
08:35 - 21/01/2025
تەندروستی
+
-

د. هەڤین کەمال شا، پسپۆڕی بەنج و ئازارشکاندن ئاماژەی بە چەند هەنگاوێک کردوە کە دەتوانین لە وەرزی سەرما و زستان خۆمان لە زیادبونی ئازاری ماسولکە و جومگەکان بپارێزین، کە ئەمانەن:

 

1- پێویستە جلوبەرگی زیاتر لەبەربکەیت و خۆت گەرم داپۆشیت بەتایبەتی لەو شوێنانەی کە ئازاریان تێدایە، بۆنمونە، ئەگەر سەرئێشەت هەبوە باشترە لەوەرزی زستان کڵاو یان لەچک بەکاربهێنیت، وە ئەو جومگانەی کە ئازاریان تێدایە بە باندج بیبەستە.

 

2- هەوڵبدە لەکاتی سەرما و بەفربارین زۆر لە دەرەوە مەمێنەرەوەم زیاتر کاتەکانت لە ژورەوە بەسەرببە.

 

3- هەوڵبدە هەمیشە لە جوڵەدا بیت، لەناو جێگە مەمێنەرەوە بۆماوەیەکی زۆر بۆئەوەی جومگەکانت رەق و سست نەبن، هەروەها ئەنجامدانی وەرزش بە رێکوپێکی و رۆژانە کاریگەری زۆری هەیە لەسەر چەورکردنی جومگەکان بە شلەی نێوان جومگەکان و کەمکردنەوەی ئازار.

 

4- ئەو خۆراکانە بخۆ کە دژە هەوکردن و دژە ئازاریان تێدایە، وەک زەنجەبیل، بیبەری تون، زەردەچەوە، نەعنا، زەیتی زەیتون، برۆکلی، سیر، پیاز، شیلک، شیرەمەنییەکان کە رێژەی ڤیتامین دی و کالسیۆمیان زۆرە، هەروەها چەرەسات کە رێژەی ئۆمێگا 3یان زۆرە.

 

5- دوربکەوەرەوە لە خورادنە خێراکان و لە قتونراوەکان، چونکە ماددەی پارێزەریان تێدایە و رێژەیەکی بەرز نایترات لە پێکهاتەیاندا هەیە.

 

7- خۆت بەدوربگرە لە وشکبونەوە، ئەویش بە خورادنەوەی بڕی تەواوی ئاو لە رۆژەکەدا، هەروەها دوربکەوەرەوە لە خواردنەوەی چا، یان قاوە بە رێژەیەکی زۆر، لە رۆژێکدا تەنها سێ کوپ قاوە و پێنج پیاڵە چا دەتوانیت بخۆیت، چونکە ئەو کافاینەی تێیدایە بەرێژەیەکی زۆر ئازار دروستدەکات، باشترە لەبری ئەوانە ئەو خواردنەوە گەرمانە بخۆ کە دژە هەورکردنیان تێدایە، وەک چای سەوز، گوڵەبەیبون، چای دارچینی.

 

8- دەتوانیت لەکاتی ئازار ڤیتامین دی و کالسیۆم بەشێوەی حەب بەکاربهێنیت، چونکە لە وەرزی زستان خۆر کەمە و ئاساییە مرۆڤ توشی کەمت ڤیتامین دی ببێت.

                 

لەکاتی دروستبونی ئازار بەھۆی سەرماوە چیبکەم؟

 
- دەتوانیت مەساج بکەیت بۆ شوێنی ئازارەکە، بە شێوەیەکی بازنەیی.

2- ئەو کرێمانە بەکاربهێنە کە گەرمکەرەوەن، بۆ نمونە کرێمی بیبەری تونی سور، کە ماددەی کاپسەسینی تێدایە، یاخود زەیتی زەنجەبیل، جێڵی گوڵە ئەرنێکا.

3- دەتوانیت دەرمانی ئازارشکێن و ماسولکە خاوکەرەوە بەکاربێنیت.

 4-لەکاتی ئازاری زۆردا کە بەئازارشکێن کۆنتڕۆڵ نابێت، دەتوانیت دەرزی ئاژەنین و ئامێری شۆک وەیڤ یان تێنس بەکاربھێنرێت بۆ خاوکردنەوەی خاڵی ئازار لەلەشدا.

184 جار خوێندراوەتەوە