جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا هێرشیان كردەوە سەر بەنداوی تشرین و
وەزیری دەرەوەی عێراقیش دەڵێت: هێرشەكانی ئەو وڵاتە بۆسەر كورد لە سوریا جێگەی
مەترسییە.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ پێنجشەممە، جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا هێرشیان كردەوە سەر
گوندی سرین لە نزیك بەنداوی تشرین و تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر قوربانیان و
زیانە ماددیەكانی بەئامانج گرتنەكە ئاشكرا نەكراوە.
لای خۆشیەوە، فواد حسێن، وەزیری دەروەی عێراق رایگەیاند: هێرشەكانی تورکیا
بۆ سەر کورد لە باکوری سوریا جێگەی مەترسییە.
لە دو هەفتەی رابردودا و بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە بۆسەر هاوڵاتیانی مەدەنی
لە رۆژئاوای كوردستان (21) كەس شەهید بون و زیاتر لە (200) كەس برینداربون.
329 جار خوێندراوەتەوە