دەنگ نەدان بە هەمواری پڕۆژە یاسای بودجە زیان بە عێراق دەگەیەنێت و كێشەكان قوڵتر دەكاتەوە

KNN : Kurdish News Network
04:55 - 23/01/2025
کوردستان
+
-

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت: دەنگ نەدان بە هەمواری پڕۆژە یاسای بودجە زیان بە عێراق دەگەیەنێت و كێشەكان قوڵتر دەكاتەوە، لەهەمانکاتدا دژی بڕیاری پێشوی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵیشە كە تایبەتە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.


هەواڵ: (KNNC)


لە بڵاوكراوەیەكدا، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: دوای چەندین کۆبونەوە و هەوڵ و ماندوبون بۆ ئەوەی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە هەموار بکرێتەوە و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەست پێ بکاتەوە، هەرچەندە خوێندنەوەی یەکەم و دوەمیشی بۆ کرا، بەڵام لە کۆتا ساتەکاندا، دەنگی لەسەر نەدرا .

 

دەشڵێت: توشی سەرسوڕمان بون بەوەی پێشنیارێک لە لایەن نوێنەری حکومەتی فیدراڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، تاکلایەنە و بە بێ ئەوەی راوێژ لەگەڵ حکومەتی هەرێم بکرێت، یان لە ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵەوە دەنگی لەسەر درابێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران نێردراوە، كە ئەم پێشنیارە لەهەمانکاتدا دژی بڕیاری پێشوی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵیشە تایبەت بە هەموارکردنەوەی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان .

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئەم هەوڵانە زیان بە هەمو عێراق دەگەیەنن و کێشەکان قوڵتر دەکەنەوە، هەروەها خزمەت بە چارەسەرکردنی پرسەکان ناکات، بۆیە ئەو هەوڵ و پێشنیارانە، بە هەمو شێوەیەک ڕەت دەکاتەوە و و دژی دەوەستنەوە، جەختیش دەكاتەوە كە دەبێت ئەو پێشنیارەی لەسەر ڕێککەوتون، بخرێتە دەنگدانەوە.

96 جار خوێندراوەتەوە