یۆنان؛ پەیكەرێكی دو هەزار ساڵ لە سەبەتەی خۆڵدا دۆزرایەوە

KNN : Kurdish News Network
06:22 - 23/01/2025
هەمەڕەنگ
+
-

لە یۆنان پەیکەرێک كە مێژوەكەی بۆ نزیكەی دو هەزار ساڵ پێش ئیستا دەگەڕێتەوە، لە نزیک سەبەتەی زبڵدان دۆزرایەوە.


هەواڵ: (KNNC)


پۆلیسی یۆنان رایگەیاند: پەیکەرێکی (بێ سەر) کە تەمەنی بۆ نزیكەی دو هەزار ساڵ پێش ئیستا، لەناو کیسەیەکی نایلۆنی ڕەشدا لە نزیک سەبەتەی زبڵدان لە شاری سەلانیکی دۆزرایەوە، دوای ئەوەی لەلایەن پیپۆڕانەوە پشكنینی بۆكرا، دەركەوتوە كە پەیکەرە بۆ سەردەمی هێلینیستیی دەگەڕێتەوە.


رونیكردوەتەوە، مێژوی دروستكردنی پەیكەرەكە بۆ ساڵانی نێوان (320 بۆ 330)ـی پێش زایین دەگەڕێتەوە، كە دوای جەنگەكانی ئەسكەندەری مەزن ناوچەكە بەگەشەسەندنی هونەر و کولتوری یۆنانی ناسراوە.


لەسەر چۆنیەتی دۆزینەوەی پەیكەرەكە، پۆلیسی یۆنان وتویەتی: گەنجێکی تەمەن (32) ساڵ كە دانیشتوی ئەو ناچەیە لە رۆژی (18ـی 1ـی 2025) لە ئەو وڵاتە پەیکەرەکەی دۆزیوەتەوە، هەروەها بۆ ناسینەوەی ئەو کەسەی پەیکەرەکەی فڕێداوە، کەسێکیان بەشێوەیەکی کاتی دەستیگركردوە.

481 جار خوێندراوەتەوە