جیاوازی چییە لەنێوان سەرمابون و ئەنفلۆنزا؟

KNN : Kurdish News Network
08:31 - 22/01/2025
تەندروستی
+
-

گرنگە جیاوازی نێوان ئەنفلۆنزا و نیشانەکانی سەرمابوون بزانیت، کاتێک بەهۆی کۆکە، ئازار و تا بە ئاگا دێیتەوە و ناتوانیت ماسولکەکان بجوڵێنیت، بە زانینی جیاوازی نێوان هەر یەکە لە نیشانەکانی سەرمابون و ئەنفلۆنزا دەتوانیت دیاری بکەیت توشی کامیان بویت.

 

تەندروستی:KNNC

 

سەرمابون نەخۆشییەکی سوکتری پەیوەندیدارە بە هەناسەوە بەراورد بە ئەنفلۆنزا، نیشانەکانی سەرمابون بۆ چەند رۆژێکی کەم وات لێدەکەن هەست بە ناڕەحەتی بکەیت، لەکاتێکدا نیشانەکانی ئەنفلۆنزا رەنگە بۆ ماوەی چەند رۆژێک تا هەفتەیەک بەردەوام بێت، هەروەها ئەنفلۆنزا دەتوانێت ببێتەهۆی کێشەیەکی تەندروستی گەورە وەک هەوکردنی سییەکان.

 

نیشانەکانی سەرمابونی ئاسایی چییە؟

 

زۆرجار نیشانەکانی سەرمابون لە قوڕگ ئێشەوە دەست پێدەکەن، زۆری دوای ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ نامێنێت،دواتر ئاوی لوت و گیرانی لوتی بەدوادادێت، هەروەها بونی کۆکە تا رۆژی پێنجەم، ئەگەری هەیە لە منداڵاندا تا-یەکی کەم هەبێت، بەڵغەمی تۆخ سروشتییە و مەرج نییە ئاماژە بێت بۆ هەوکردنی بەکتریایی، دەکرێت هەوکردنی جیوب (گیرفانەکانی لووت) بێت.

نیشانەکانی سەرمابون و هەوکردنی گیرفانەکانی لوت یان هەستیاریی لەیەک دەچن، ئەگەر نیشانەکان بە خێرایی دەستیان پێکرد و دوای هەفتەیەک باشتر بون، ئەوا بەزۆری سەرمابونە نەک هەستیاریی، ئەگەر نیشانەکان دوای هەفتەیەک باشتر نەبون، ئەوا سەردانی پزیشکەکەت بکە بۆ ئەوەی دڵنیابیتەوە لە ئەگەری توشبون بە هەستیاری یان هەوکردنی گیرفانەکانی لوت.

نیشانە باوەکانی ئەنفلۆنزا چین؟

 

نیشانەکانی ئەنفلۆنزا توندترن لە نیشانەکانی سەرمابون و خێراتر دەردەکەون، نیشانەکانی ئەنفلۆنزا بریتین لە ئازاری قورگ، تا، سەرئێشە، ئازاری ماسولکەکان، گیرانی لووت و کۆکە، ئەنفلۆنزای بەراز ڕشانەوە و سکچونی لەگەڵدایە، زۆربەی نیشانەکانی ئەنفلۆنزا وردە وردە لە ماوەی دوو بۆ پێنج ڕۆژدا باشتر دەبن، بەڵام ئاساییە ئەگەر بۆ ماوەی هەفتەیەک یان زیاتر بەردەوام بێت. ئاڵۆزیەکی باوی ئەنفلۆنزا هەوکردنی سییەکانە، بەتایبەتی لە گەنجان، بەساڵاچوان، یان ئەو کەسانەی کە کێشەی سییەکان یان دڵیان هەیە.

 

ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا لە ڕێگەی لینجە پەردەی لووت، چاو، یان دەمەوە دەچێتە ناو جەستەوە، هەر جارێک دەستت بەر یەکێک لەم شوێنانە دەکەوێت، دەکرێت خۆت توشی ڤایرۆسێک بکەیت، ئەمەش وایکردوە پاک ڕاگرتنی دەستەکان  و بەردەوام شۆردنیان گرنگ بێت بۆ ڕێگریکردن لە هەردوو نیشانەکانی ئەنفلۆنزا و سەرمابوون.

چۆن دەزانیت نیشانەکانی ئەنفلۆنزا یان سەرمابونت هەیە؟

 

 
بۆ جیاکردنەوەی نیشانەکانی ئەنفلۆنزا لە سەرمابون،پلەی گەرمی خۆت بپێوە، زۆرجار نیشانەکانی ئەنفلۆنزا هاوشێوەی نیشانەکانی سەرمابونن لە ڕوی گیرانی لوت، کۆکە، ئازار و لەشخاوی، لە سەرمابونی ئاساییدا بە دەگمەن تا بەرز دەبێتەوە بۆ سەرو 38 پلەی سیلیلیزی، بەڵام لە ئەنفلۆنزادا، دەکرێت سەرەتا تاکەت بەرز ببێتەوە و هەست بە ناڕەحەتی بکەیت، هەروەها ئازاری جەستە و ماسولکەکان لە ئەنفلۆنزادا زیاترە.
سەرچاوە:سایتی زانیاری

149 جار خوێندراوەتەوە