بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوت لە عێراق دۆزینەوەی نزیكەی دو ملیار بەرمیل
نەوتی راگەیاند كە دەكەوێتە رۆژهەڵاتی بەغدادی پایتەخت.
هەواڵ: (KNNC)
محەمەد یاسین، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوت رایگەیاند: لە ناوەڕاستی عێراق
و لە ناوچەی رۆژهەڵاتی بەغدادی پایتەختی عێراق، بڕێكی زۆر نەوت لە كێڵگەیەك
دۆزراوەتەوە كە یەدەگەكەی بە نزیكەی دو ملیار بەرمیل دەخەمڵێندرێت.
وتیشی: ئەم بڕە نەوتە نوێیە و پەیوەندی بە كێڵگە نوێكانەوە نیە، بەڵکو پێشتر
نەدۆزراوەتەوە، كە ئەوەش زیادکردنی گرنگە بۆ یەدەگی نەوت لە عێراق و سامانی نەوتی
نیشتمانی بەرز دەکاتەوە.
رونیكردوەتەوە، بەپێی ئەنجامی تاقیكردنەوە سەرەتاییەكان، توانای كێڵگەكە بۆ
بەرهەمهێنانی نەوت رۆژانە لە پێنج هەزار بەرمیل
نەوتی خاو نزیك دەبێتەوە، ئەوەش لە كاتێكدایە كە کێڵگەکانی باشوری رۆژهەڵاتی بەغدا
لە (13) ملیار بەرمیلەوە بۆ (15) ملیار بەرمیل نەوت بەرزبونەتەوە.
بەڕێوەبەرەكەی گشتی کۆمپانیای نەوت ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئەو بڕە نەوتەی
كە نوێیە و تازە دۆزراوەتەوە، لە شەش مانگی داهاتودا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بەگوێرەی ئامارەکانی بانکی نێودەوڵەتی، عێراق خاوەنی (145) ملیار بەرمیل نەوتی
یەدەگی پشتڕاستكراوەیە كە یەكێكە لە گەورەترین یەدەگی نەوتی خاودایە لە جیهاندا.
1048 جار خوێندراوەتەوە