هەناردەكردنی میوەی مەغریب بۆ ئەمەریكا ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد

KNN : Kurdish News Network
07:14 - 24/01/2025
ئابوری
+
-

میدیاكانی مەغریب ئاشكرایانكرد، قەبارەی هەناردەی بەروبومە كشتوكاڵییەكان بەگشتی و بەتایبەتی میوە بۆ ئەمەریكا لەساڵی (2024) ژمارەی پێوانەیی تۆماركردوە.


هەواڵ: (KNNC)


لەراپۆرتێكدا میدیاكانی مەغریب بڵاوكراوەتەوە، بەقەبارەی هەناردەی بەروبومە كشتوكاڵییەكانی وڵاتەكەیان لەساڵی (2024)ـدا بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بەگشتی و بەتایبەتی میوە جۆراوجۆرەكان، ژمارەی پێوانەیی تۆماركردوە، بەجۆرێك تەنها لە (11) مانگی ئەو ساڵەدا (20) هەزار تۆن پرتەقاڵ رەوانەی ئەمەریكا كردوە.


رونیانكردوەتەوە، لە ساڵی (2024)ـدا ئەمەریكییەكان خواستیان لەسەر بەكاربردنی پرتەقاڵی مەغریب زیادیكردوە، كە رێژەكەی گەیشتوەتە (40%)، بۆیە بەراورد بەساڵی (2023) هەناردەی پرتەقاڵ بۆ ئەو وڵاتە بەرێژەی (3.2%) هەروەها بەراورد بە ساڵی (2022) رێژەكەی بۆ (10%) بەرزبوەتەوە.  


راپۆرتەكە ئەوەشی خستوەتەڕو، لەڕێگەی ئەو هەناردەكردنەوە كە بڕەكەی (29.6) ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی، مەغریب سودمەند بوە لە بەدەستهێنانی دراوە بیانییە گرنگەكان (عملة صعبة).


میدیاكانی مەغریب ئاماژەیان بۆ ئەوەكردوە، ئەو وڵاتانەی لەهەمان وەرزدا بەروبومە كشتوكاڵیەكان هەناردەکاری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا دەكەن لە شیلی، ئەفریقای باشور و مەکسیک پێكهاتون و لەساڵی (2024)ـدا وڵاتەكەیان توانیویەتی لە كێبڕكێكەدا سەركەوتنی گەروە بەدەستبهێنێت.

191 جار خوێندراوەتەوە