ترەمپ پێشنیارى گواستنەوەى دانیشتوانى غەززە دەکات بۆ وڵاتانى دراوسێ

KNN : Kurdish News Network
08:42 - 26/01/2025
جیهان
+
-

سەرۆکى ئەمەریکا پێشنیار دەکات دانیشتوانى غەززە بۆ وڵاتانى دراوسێ بگوازرێنەوە، ئاشکرایشیدەکات کە یەکەم وڵات دواى بون بە سەرۆک سەردانى بکات سعودیە دەبێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا لەنێو فڕۆکەى (ئێر فۆرس وەن)ـى سەرۆکایەتیی کە لە لاس فێگاسەوە بەرەو مایامى دەڕۆشت وتویەتى: پێشنیار دەکەم فەڵەستینییەکان لە کەرتى غەززەوە بگوازنەوە بۆ بەشێک لە وڵاتە عەرەبییەکان.


ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە پێویستە میسر و ئوردن پێشوازى لە ژمارەیەکى زۆرتر لە فەڵەستینییەکان بکەن، چونکە کەرتەکە بەتەواوەتى وێران بوە و لە دۆخێکى نالەباردایە.

 

سەرۆکى ئەمەریکا ئەوەى خستوەتەڕو کە پێویستە وڵاتە عەرەبییەکان وێرانبونى غەززە لەبەرچاو بگرن و بەشدار بن لە ئاوەدانکردنەوەیاندا بۆئەوەى خەڵکەکەى ئیتر بتوانن بە ئاشتى تێیدا بژین.

 

لەبارەى یەکەم سەردانیشییەوە وەک سەرۆکى ئەمەریکا ترەمپ ئەوەى ئاشکرا کردوە کە رەنگە ئەمجارە نەریتى چون بۆ بەریتانیا وەک یەکەم وڵات بشکێنێت و سەردانى سعودیە بکات.

375 جار خوێندراوەتەوە