سەرۆکایەتی فەڵەستین، وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپی دایەوە و رایگەیاند، گەلەکەیان دەستبەرداری خاک و شوێنە پیرۆزەکانی نابێت.
هەواڵ:KNNC
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا پێشنیاریکرد دانیشتوانى غەززە بۆ وڵاتانى دراوسێ بگوازرێنەوە، سەرۆکایەتی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا وەڵامی ترەمپی دایەوە و رایگەیاند، ئەو بابەتە پێشێلکردنی هێڵی سورە و چەندینجار لەسەر ئەو بابەتە هۆشداریمان داوە، جەختیشیکردوەتەوە، گەلی فەڵەستین دەستبەرداری خاک و شوێنە پیرۆزەکانی نابێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، رێگە بەدوبارەبونەوەی ئەو کارەساتانە نادەین کە لە ساڵانی 1948 و 1967 بەسەر گەلی فەلەستیندا هاتون.
سوپاسی میسر و ئوردنیشی کردوە، لە رەتکرەنەوەی ئاوارەبونی گەلی فەڵەستین بۆ دەرەوەی زێدی خۆیان.
سەرۆکایەتی فەڵەستین داواشی لە دۆناڵد ترەمپ کردوە، لە هەوڵەکانی بۆ جێبەجێکردنی ئاگربەست و کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەزە و دامەرزاندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەڵەستین بەردەوامبێت.
473 جار خوێندراوەتەوە