لەسەر پێشێلكردنی ئاگربەست... ئیسرائیل و حەماس یەكتری تۆمەتبار دەكەن

KNN : Kurdish News Network
07:55 - 25/01/2025
جیهان
+
-

ئیسرائیل حەماس بە پێشێلكردنی مەرجەكانی راگربەست و ئازادكردنی بارمتەكان تاوانبار دەكات و بزوتنەوەی حەماسیش رەتی دەكاتەوە.


هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ شەممە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بزوتنەوەی حەماسی تۆمەتبار كرد بەوەی كە پێشێلكارى رێككەوتنەكەی كردوە و رایگەیاند: پێش چارەسەركردنی پرسی بارمتە مەدەنییەكان كە بڕیاربو چارەسەربكرێن، ئیسرائیل رێگە بە فەلەستینییەکان نادات بچنەوە باکوری غەززە.


ئەڤیخای ئەدرعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) بڵاویكردەوە؛ بزوتنەوەی حەماس  پابەند نەبوە بەڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل بە ئازادکردنی بارمتەكان و خەڵکی مەدەنی كەلە گرتوخانەكانی ئەو حزبەدایە.


لای خۆشیەوە، بزوتنەوەی حەماس؛ سوپای ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد کە پابەندی جێبەجێکردنی  مەرجەکانی ئاگربەست نەبوە و شەقامی رەشیدی داخستوە و رێگری لە گەڕانەوەی فەلەستینییە ئاوارەبوەکان بۆ باکوری کەرتی غەززە دەكات.


لە بڵاوكراوەكەیدا بزوتنەوەی حەماس هۆشداریداوە كە ئەو جۆرە مامەڵەكردنەوە كاریگەری لەسەر قۆناغەكانی دواتری ئاگر بەست و رێككەوتنەوەی نێوانیان دەبێت.


ئەمڕۆ شەممە بزوتنەی حەماس چوار بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد كردوە، لەبەرامبەریشدا ئیسرائیل (200) زیندانی فەلەستینی لە گرتوخانەكان ئازادكرد، كە ئەمەش بوە هۆی ئاهەنگ گێڕان لە رامەڵا و تەلئەبیب.

514 جار خوێندراوەتەوە