یۆنامی رایگەیاند، پێویستە چاکسازیی یاسایی لە عێراق، هاوتای پابەندییە
نێودەوڵەتییەکان بێت، دەشڵێت: نەتەوەیەکگرتوەکان بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی
عێراق.
هەواڵ:KNNC
نێردەى نەتەوە یەكگرتوەكان
بۆ عێراق - یۆنامی، رایگەیاند، چاودێریی دوایین پێشهاتەكانی عێراق دەكات لەبارەی
بڕیاری پەرلەمان بۆ هەمواركردنەوەی یاسای باری كەسێتی و پەسەندكردنی چەند پرۆژەیاسایەكی
گرنگی تر.
جەختیكردەوە، لە گرنگی
زامنكردنی چاكسازیی یاسایی لە عێراق و هاوتای پابەندییە نێودەوڵەتیەكان بێت لەبوارەكانی
مافەكانی مرۆڤ، بەتایبەت پاراستنی ماف و خۆشگوزەرانی ژنان و منداڵ.
دەشڵێت: چاكسازیی دەبێت بەشێوەیەك
بێت وەڵامدەرەوەی خواستی گەلی عێراق بێت و پارێزگاری لە دەستكەوتە مێژوییەكان بكات.
یۆنامی دڵنیایشی داوە، نەتەوە
یەكگرتوەكان بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیكردنی عێراق لە خواستەكانی بۆ دەوڵەتی یاسا
و رێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ و لەو پێناوەشدا لە هەوڵەكانیان لەگەڵ لایەنە
پەیوەندیدارەكان بەردەوام دەبن.
158 جار خوێندراوەتەوە