بەهۆی شەڕی نێوان چەند گەنجێکەوە لە رانیە کەسێک
کوژرا و سیانی دیکەش بریندار بون، پۆلیسیش دەڵێت: فەرمانی گرتن بۆ تۆمەتبارەکان دەرچوە.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لە رونکردنەوەیەکدا
دەڵێت: رایگەیاند لە شەڕەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆدا لە رانیە، سێ گەنج بە گولـلە بریندار
بون و کەسێکی دیکەش بەهۆی سەختی برینەکەوە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەکراوە، شەڕەکە کاتژمێر 01:00ـی بەرەبەیانیی
ئەمڕۆ 26-1-2025 لە نێوان دو گەنجی خوێندکار و دو کاسبکار رویداوە و دوای ئەوەی لە
نەخۆشخانەی گشیی رانیە چارەسەری سەرەتاییان پێدراوە، بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە
رەوانەی شاری سلێمانی کراون، بەڵام یەکێک لەو سێ کەسە لە رێگەدا بەهۆی سەختیی برینەکەی
گیانی لەدەستداوە.
تۆمەتبارانی روداوەکە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە
بە پێی مادەکانی 406 و 405 ف31 لە یاسای سزادانی عێراقی، بڕیاری راگرتیان دراوە.
1394 جار خوێندراوەتەوە