فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا ئوتۆمبێلێكی لە ئیردارەی راپەڕین بەئامانج
گرت و پێنج قوربانی لێكەوتوەتەوە كە ئەمەش دوەمین هێرشی ئەمڕۆی توركیاوە بۆسەر هەرێمی كوردستان و هاوڵاتیانی مەدەنی بەئامانج بگرێت.
هەواڵ: (KNNC)
پەیامنێری كەی ئێن ئێن رایگەیاند: لە گوندی گردجانی سەر بەناحیەی چوار
قوڕنە لە ئیدارەی راپەڕین فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی بەئامانج گرت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، تۆتۆمبێلەكە لە جۆری لاندكرۆزەر بوە كە پێنج سەرنشینی
تێدابوە، چواریان گیانیان لەدەستداوە و كەسێكی دیكەش بەسەرختی برینداربوە و
رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.
ئەمڕۆ دوشەممە، لە دو هێرشی جیادا لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە شەش
هاوڵاتی مەدەنی لە هەرێمی كوردستان شەهید كراون و دو كەسی دیكەش بەسەختی
برینداربون.
راپەڕین - شادی ئەحمەد
378 جار خوێندراوەتەوە