سەرۆکى پارتى نەتەوەپەرستى تورکیا رایدەگەیەنێت:
کاتى ئەوە هاتووە پەکەکە چەک دابنێت، ئەگەر ئەو کارە نەکەن؛ چەکەکانیان لەسەریاندا دەشکێنین.
هەواڵ: (KNNC)
دەوڵەت باخچەلى، سەرۆکى پارتى
نەتەوەپەرستى تورکیا (مەهەپە) لە پەرلەمانى تورکیا وتارێکى پێشکەشکرد و رایگەیاند:
داوا دەكات كە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) بەویستى خۆیان چەک دابنێن و پەشیمانی
دەرببڕن.
وتیشی: تورکیا هەمو نەتەوە جیاوازەکانی
لەخۆ گرتوە کورد، تورک، عەلەوی و سوننە كە
لقی هەمان رەگن و رۆڵەی هەمان گەلن كە تەبا و بران.
سەرۆکى پارتى نەتەوەپەرستى تورکیا ئاماژەی
بۆ ئەوشكرد، پێویستە بەزوترین كات پەكەكە بڕیار بدەن، چونكە پرۆسەى چەکدانانيان زۆر
دواکەوتوە ئەگەر ئەو کارە نەکەن، چەکەکانیان لەسەریاندا دەشکێنن لەناویان دەبەن.
1369 جار خوێندراوەتەوە