تاران: ئامادەین گوێ بۆ پێشنیازەكانی ترەمپ بگرین

KNN : Kurdish News Network
07:45 - 28/01/2025
جیهان
+
-

لەسەر رێككەوتنی ئەتۆمی، ئێران ئامادەیە گوێ لە پێشنیازەکانی سەرۆکی ئەمەریکا بگرێت، بەڵام تاران پێویستی بەكاتی زیاترە بۆ ئەوەی بگات بە ئەوبڕوایەی دانوستان ئەنجام بدات.


هەواڵ: (KNNC)


عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: بۆ ئەنجامدانی دانوستانی نوێ لەسەر رێككەوتنی ئەتۆمی، وڵاتەكەی ئامادەیە گوێ لە پێشنیازەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بگرێت، بەڵام دەبێت بارودۆخی ئێستا لەبەرچاو بگیرێت چونكە دۆخەكە لە  پێشو قورسترە.


وتیشی: لێدوانەكانی سەرۆكی ئەمەریكا لەسەر رێككەوتن لەگەڵ ئێران كە وتویەتی؛ "باش دەبێت" بەس نییە بۆ ئەوەی رێككەوتن ئەنجام بدرێت، بەڵكو لەسەر بنەمای رێككەوتنەكانی پێشو، تاران پێویستی بەكاتی زیاترە بۆ ئەوەی بگات بە ئەوبڕوایەی دانوستان لەگەڵ ئەمەریكا ئەنجام بدات.


وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاژماەی بۆ ئەوەشكرد، مەرج نییە تاران دژایەتی خۆی بۆ هەمو پێشنیارەکانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا دەربڕیت، دەكرێت هەندێك لە پێشنیازەكانی ئەو وڵاتە لەبەرژەوەندی ئێران بێت.


پێشوتر، مەجید تەخت رەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی، ئاشكرایكرد، بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمەریكا تران بیرۆكەی خۆی هەیە، لەهەمو كاتێكیشدا وڵاتەكەی خۆی بۆ خراپترین سیناریۆ ئامادەدەكات و بەپێی ئەو سیاسەتانە مامەڵە دەکەن كە رادەگەیەنرێت.

213 جار خوێندراوەتەوە