ژمارەی قوربانیانی ئاگرەكەی لۆس ئەنجلۆس
بۆ (29) گیان لەدەستدان و سوتانی زیاتر لە (16) هەزار باڵەخانە لە (150) هەزار کیلۆمەتر
چوارگۆشەی دارستانەكان بەرزبوەوە.
هەواڵ: (KNNC)
نوسینگەی پشکنەری پزیشکی رایگەیاندوە:
لەئەنجامی ئاگركەوتنەوەكەی پالیسایدس لە رۆژئاوای لۆس ئەنجلۆس، سەرەتای ئەم هەفتەیە
کەسێک لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، بەوەش ژمارەی قوربانیانی ئاگرەكەی بۆ (29)
گیان لەدەستدان بەرزكردەوە.
لای خۆشیانەوە بەرپرسانی بەرگری
شارستانی پالیسایدس بە رۆژنامەكانیان راگەیاندوە: توانیویانە بەرێژەی لە (95%) ئاگری
پالیسایدس و بەرێژەی لە (99%) ئاگری ئیتۆن لە نزیک پاسادینا کۆنتڕۆڵ بكەن.
ڕۆژنامەی لۆس ئەنجلۆس تایمز ئاماژەی بۆ
ئەوەكردوە، چاوەڕوان دەكرا باران و بەفر لەناوچە شاخاوییەكان ببارێت، ئێستا
ئاواتەكەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە هاتوەتەدی و بەهۆی بارانی زۆر و دروستبونی لافاوەوە
لەچەند لایەكەوە رێگاكان گیرابون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، سەرباری خراپی
رێگە و دروستبونی ئاستەنگی هاتوچۆ، بەڵام لەدوای كەوتنەوەی ئاگرەكە رێگە درا كە دانیشتوانی پاسیفیک پالیسایدز بۆ یەکەمجار بڕۆنەوە
ناوچەكەیان و خانوە و ماڵە سوتاوەكانیان ببینن.
لەسەرەتای ئەم مانگەوە دو ئاگری گەورە لۆس
ئەنجلۆسی گرتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە (16) هەزار باڵەخانە و زیاتر لە (150) هەزار
کیلۆمەتر چوارگۆشە لە دارستانەكانی سوتاندوە.
462 جار خوێندراوەتەوە