توشبونی گەنجان بە شێرپەنجەی قۆڵۆن زیادیکردوە

KNN : Kurdish News Network
05:44 - 26/01/2025
تەندروستی
+
-

بەرزبونەوەی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی قۆڵۆن لەناو گەنجاندا شارەزایانی نیگەران کردوە،  توێژینەوەیەکی نوێش سێ هۆکاری پشت بڵاوبونەوەی نەخۆشییەکە لەناو ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە خوار 35 ساڵەوەیە ئاشکرا دەکات.


تەندروستی: KNNC


توێژینەوەیەکی زانستی کە لەلایەن تیمێکی توێژەرانی نێودەوڵەتییەوە ئەنجامدراوە و لە گۆڤاری نیۆپلازیا بڵاوکراوەتەوە و ئەوەی دەرخستوە، حاڵەتەکانی شێرپەنجەی قۆڵۆن لە جییهاندا بەتایبەت لە کەسانی خوار تەمەن 35 ساڵ لە  نێوان ساڵانی 1990 بۆ 2019 نزیکەی دوو هێندە زیادیکردوە لە (21 هەزار و 874) بۆ (41 هەزار و 545) توشبو، بەرز بوەتەوە.

 

توێژەرانی توێژینەوەکە ڕونیان کردەوەتەوە، سێ مەترسی سەرەکی هەن کە بەشدارن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشییەکە، ئەوانیش خۆراک، خواردنەوەی کحول و قەڵەوی.



توێژەران ڕێجیمێک کە کەمی کالیسیۆمی تێدابێت بە گەورەترین هۆکاری مەترسی دادەنێن، و دەڵێن؛ یەک لەسەر پێنجی ئەو کەسانەی بەهۆی شێرپەنجەی قۆڵۆنەوە مردون بریتین؛ لەوانەی ڕێجیمێکی کەم شیر و کەمی کالیسیۆم پەیڕەو دەکەن.



هەروەها دەرئەنجامی توێژینەوەکە ئەوەشی خستوەتە ڕو کە خواردنەوەی کحول لە پلەی دوەمدایە لەنێو ئەو هۆکارانەی کە بە شێوەیەکی سەرەکی بەشدارن لە زیادبونی مردن بە شێرپەنجەی قۆڵۆن، لەکاتێکدا قەڵەوی و بەرزی ڕێژەی بارستەی جەستە لە پلەی سێیەمدایە. 

3685 جار خوێندراوەتەوە