وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق رێگری لە هاتنی
به‌رهه‌مه پەلەوەرییەكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراقی عێراق
دەكات.
هەواڵ: (KNNC)
به‌شی ڤێتێرنه‌ری لە وه‌زاره‌تی
كشتوكاڵ، بڵاویكردەوە، رێگری له هاتنی بەرهەمە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان
دەكات، كە هۆكارەكەی بۆ رونبونەوەی دۆخی په‌تازانیی له هه‌رێم گەڕاندوەتەوە و
دوای ئەوەی دڵنیابوەنەوە هیچ توشبونێك به ئه‌نفلۆنزای باڵنده تۆمار نه‌كراوه.
لەبڵاوكراوەكەی وەزارەتی كشتوكاڵی
عێراقدا هاتوە: رێگریكردن لە به‌رهه‌مه پەلەوەرییەكانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
تا ئه‌نجامی پشكنینی تاقیگه‌ییان به‌ده‌ستده‌گات به‌رده‌وام ده‌بێت.
رونیكردوەتەوە كە تیمه‌كانی چاودێری و
لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامن له به‌دواداچونی مه‌یدانی له بازاڕ و دوكانه‌كانی
فرۆشتنی مریشك و بەرهەمە پەلەوەرییەكان.
به‌شی ڤێتێرنه‌ری ئامژاەی بۆ
ئەوەشكردوە، بەدواداچونەكان زیاتر لە ئەو ناوچانەی هاوسنورن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی
كوردستان چڕتر و پشكنینی خێراتر دەكرێت، هه‌ر حاڵه‌تێكی گومان‌لێكراو بەدیبكرێت نوسراو
بۆ پێدانی بڕوانامه‌ی ته‌ندروستی ڤێتێرنه‌ری دەكرێت بەمەبەستی گواستنه‌وه‌ی په‌له‌وه‌رەكان
بۆ پاراستنی كه‌رتی ئاژه‌ڵ له نه‌خۆشییه په‌تاییه‌كان.
669 جار خوێندراوەتەوە