سوریا؛ پەرلەمان و سوپا و دەزگا ئەمنییەكان هەڵوەشێنرانەوە

KNN : Kurdish News Network
09:52 - 29/01/2025
جیهان
+
-

وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیدارەی نوێی سوریا ئاشكرایكرد، ئەحمەد شەرع راسپێردراوە ئەركەكانی سەرۆك كۆمار جێبەجێ بكات، هەروەها ئەنجومەنی گەلی سوریا سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان و سوپا هەڵدەوەشێنرێتەوە.


هەواڵ: (KNNC)


حەسەن عەبدولغەنی، وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیدارەی نوێی سوریا رایگەیاند: بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە لایەنە سیاسییەكان و بەرپرسانی ئیدارەی نوێی وڵاتەكە و فەرماندەكانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان ئەحمەد شەرع، راسپێردراوە كە ئەركەكانی سەرۆك كۆرمای سوریا بۆ قۆناغی راگوزەر جێبەجێ بكات و لە کۆڕوکۆڕبەندە  نێودەوڵەتییەکاندا نوێنەرایەتی سوریای نوێ دەکات.


وتیشی: لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردراوە كە دەستوری ساڵی (2012) و یاسا تایبەتەكان هەڵبوەشێنرێتەوە، هەروەها بڕیاردرا ئەنجومەنی گەلی سوریا و هەمو ئەو لیژنانەكانی هەڵبوەشێنرێتەوە، بێجگە لەوەی كە (8ـی کانونی دوەم) بەڕۆژێکی نیشتمانی دیاریكرا.


وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیدارەی نوێی سوریا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، سەرجەم دەزگا ئەمنییەکانی رژێمی پێشو و میلیشیاكان هەڵوەشێنراونەتەوە كە لەلایەن رژێمی پێشوەوە دامەزراون، هەروەها سوپا هەڵدەوەشێننەوە و  لەسەر بنەما نیشتمانییەکان دروستی دەكەنەوە.

332 جار خوێندراوەتەوە