سەرەڕای پتەوبونی پەیوەندییەکانی نێوان ترەمپ و مارک زوکەربێرگ و
پشتگیریکیردنی لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی 47ـهەمین سەرۆکی ئەمەریکا، ترەمپ داوایەکی
25 ملیۆن دۆلاری لە مێتا بردەوە.
هەواڵ: KNNC
رۆژنامەی نیۆرک
تایمز بڵاویکردەوەتەوە، کۆمپانیای مێتا کە خاوەنداریەتی فەیسبوک
و ئینستاگرام دەکات ڕەزامەندی دەربڕیوە بە پێدانی 25 ملیۆن دۆلار بە دۆناڵد ترەمپ وەک
قەرەبوی ئەو زیانەی بەر سەرۆکی ئەمەریکا کەوتوە لەکاتی داخستنی ئەکاونتەکانی
لەلایەن کۆمپانیاکەوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، کۆمپانیای مێتا چوار ساڵ لەمەوبەر هەژماری فەیسبوک
و ئینستاگرامی ترەمپی لەکارخست، بەبیانوی پێشێلکردنی یاساکنی کۆمپانیاکە، ئەمەش
وایکرد ئەوکات لایەنگرانی ترەمپ هێرشیان
کردە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا.
لەبەرامبەر ئەم
کارەی مێتادا، ترەمپ لە کۆتایی خولی یەکەمی
خۆیدا و لە ساڵی 2021 سکاڵای لەسەر کۆمپانیاکە تۆمارکرد و بە سانسۆرکردن تۆمەتباری کرد.
وتەبێژی
کۆمپانیای مێتاش، پێدانی ئەو بڕە پارەییەی پشتڕاستکردەوەتەوە و ئاماژەی بەوەشکردوە،
نزیکەی 22 ملیۆن دۆلار لەو پارەیە بۆ کتێبخانەی سەرۆکایەتی ترەمپ خەرج دەکرێت.
ئەمە
لەکاتێكدایە، کە مارک زوکەربێرگ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا یەک ملیۆن دۆلاری
بەخشییە هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترەمپ بۆ جاری دوەمی سەرۆکایەتییەکەی و دوای دەرچونیشی و بون بە سەرۆک رایگەیاند؛ لە 2025ـدا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتەکەی دۆناڵد ترەمپ باشتر دەکەن.
218 جار خوێندراوەتەوە