ترەمپ: سەرجەم سەرنشینانی روداوی پێكدادانی فڕۆكەكان گیانیان لەدەستداوە

KNN : Kurdish News Network
08:10 - 30/01/2025
جیهان
+
-

سەرۆكی ئەمەریكا ئاشكرایكرد، سەرجەم سەرنشینانی پێكدادانی فڕۆكەكان گیانیان لەدەستداوە و لێكۆڵینەوەی ورد لە هۆكاری روداوەكە دەكەن.

 

هەواڵ: (KNNC)


لەسەر پێكدادانی رودانی پێكدادانی دو فڕۆكەكە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند: بەپێى لێکۆڵینەوەکان سەرجەم سەرنشینەکانى روداوەكە گیانیان لەدەستداوە و هیچ کەسێك رزگارى نەبوە.


وتیشی: بۆ دڵنیابونەوە لە هۆكاری روداوەكە لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر ئەنجام دەدرێت، بەدڵنیاییەوە کاردەکەن بۆ ئەوەی بزانن چی رویداوە.


سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: رودانی پێكدادانی فڕۆكەكان هاوڵاتیانی وڵاتەكەی هەژاندوە و ئێستا ئەمەریكییەكان لە ماتەمدان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، میدیا ئەمەریكییەكان بڵاویانكردەوە، فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگر و هێلیکۆپتەرێکى جۆرى بلاک هۆک لەنزیک واشنتۆنى ئەمەریکا پێکیانداداوە، كە هەردو فڕۆکەکە (67) سەرنشینیان تێدابوە.

344 جار خوێندراوەتەوە