فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگر و کۆپتەرێکى سەربازیی لە واشنتۆن پێکیاندادا و چەندین کەس بونە قوربانیی

KNN : Kurdish News Network
08:36 - 30/01/2025
جیهان
+
-

فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگر و هێلیکۆپتەرێکى جۆرى بلاک هۆک لەنزیک واشنتۆنى ئەمەریکا پێکیاندادا و بە هەردو فڕۆکەکە 67 سەرنشینیان هەڵگرتبو، تا ئێستاش ژمارەى قوربانییەکان بە رونى دیارنییە.

 

هەواڵ:KNNC

 

میدیاکانى ئەمەریکا لەبارەى روداوەکەوە دەڵێن: فڕۆکەکە تایبەت بوە بە کۆمپانیاى هێڵى ئاسمانى PSA و هەوڵى نیشتنەوەیداوە لە فڕۆکەخانەى رێگن، بەڵام لەگەڵ هێلیکۆپتەرێکى جۆرى بلاک هۆک پێکیانداداوە و کەوتونەتە ناو روبارى پەتۆمەکەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکە 60 سەرنشین و 4 تیمى فڕۆکەوانى تێدا بوە، هێلیکۆپتەرەکەش سێ سەربازى تێدا بوە و تا ئێستا تەرمى 18 کەس دەرهێنراوەتەوە و چاوەڕێش دەکرێت ژمارەى قوربانییەکان زیاتر ببێت.

 

لەئیستادا فڕۆکەخانەى رێگن تەواوى گەشتەکانى راگرتوە و تیمەکانى فریاکەوتن سەرقاڵى روداوەکەن.

 

لەوبارەیەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت: لەو روداوە ترسناکە ئاگادارکراوەتەوە و ئەویش چاودێرى دۆخەکە دەکات و دواتر وردەکارییەکان دەخاتەڕو.


141 جار خوێندراوەتەوە