قودرەتوڵڵا،
هاوڵاتییەکی ئەفغانییە، کاتێک خوێندن تەواو دەکات و دەیەوێت بچیتە زانکۆ، کێشی 216
کیلۆگرام دەبێت، بەهۆی زۆری کێشییەوە ناتوانێت بچێتە زانکۆ، ئیدی ئەمیش
بڕیارێکی قورس دەدات و سەرکەوتوش دەبێت، بە دابەزانی 125 کیلۆ لە کێشی لە ماوەی یەک ساڵدا.
هەواڵ: KNNC
چیرۆکی
قودرەتوڵڵا، جیاوازە پڕە لە ئاڵنگاری و هەوڵدان، ئەو کاتێک خوێندنی تەواو کرد، زۆربەی هاوڕێکانی دەستیان
کرد بە ئامادەکاری بۆ چونە زانکۆ، بەڵام ئەمە بۆ قودرەتوڵڵا جیاواز بو، ئەو کە
کێشی 216 کیلۆگرام بو، سەخت بو بچێتە زانکۆ و لە ماڵەوە مایەوە، چونکە لە
یەک کورسیدا جێگەی نەدەبویەوە.
لە لێدوانێکیدا
بۆ بی بی سی دەڵێت "بەردەوام بیرم لەوە دەکردەوە، چۆن دەتوانم بەم حاڵەوە بچمە
زانکۆ؟"وتوشیەتی بە خۆمم دەوت ئەگەر بچمە زانکۆش هیچ سودێکی نابێت.
ئیدی
قودەرتوڵڵا، بیر لە دابەزاندی کێشی دەکاتەوە و ساڵێک پێش ئێستا دەستدەکات بەو کارەی
و تەنها لە ماوەی 10 مانگدا توانی ببێتە پیاوێکی خاوەن جەستەیەکی تەندروست و چالاک
و لەشجوان.
ژیانم زۆر سەخت بو، لەخۆم قەڵەوترم نەبینیوە
لەبارەی خۆیەوە
دەڵێت هیچ کەسێکم نەبینوە لە خۆم قەڵەوتر، ژیانم زۆر جیاواز بو لەوانیتر، بە
تەواوەتی سەخت بو، تەنانەت نەم دەتوانی ئەرکەکانی ڕۆژانەم ئەنجام بدەم.
ناوبراو بۆ هاتوچۆی
ڕۆژانەی بە تەواوی پشتی بە تاکسی ماتۆڕ (توک-توک) بەستبو، ئەو بەهۆی کێشییەوە
شوێنی زیاتری گرتوە و دەبو پارەی زیاتر بدات لە کەسێکی ئاسایی.
ئەو تەنها کێشەی
هاتوچۆی نەبوە، تەنانەت دۆزینەوەی پێڵاو و جل و بەرگیش بۆ ئەو کارێکی قورس بو، بە بی بی سی وتوە، بەهۆی زۆری کێشمەوە
پێڵاوەکانم زو دەدڕان و بۆ جلوبەرگیش دەبوایە نۆ مەتر قوماش بدەم بەدورین، ئەمە جگە لەوەی بەهۆی گاڵتەکردنەوە هەراسان
کراوە.
قودرەتوڵڵا دەڵێت:
"هەوڵمدەدا زۆر نەچمە دەرەوە، چونکە خەڵک پێم پێدەکەنین و لە پشتمەوە قسەی خراپیان
دەکرد"، ئەمە جگە لەوەیزۆری کێشی بوەتە
هۆی نەخۆشکەوتنی و توشبونی بە نەخۆشی شەکرە و بەرزی کۆلیسترۆڵ و بەرزی پەستانی
خوێن .
چاوم لە براکەم
کرد و وتم منیش دەتوانم
هێواد خان برا گەوەکەی
قودرەتوڵڵا، بە هەمانشێوە ئەویش دوچاری قەڵەوی بوە و توانیویەت خۆی لێ ڕزگار بکات،
ئەو کە کێشی 110 کیلۆبوە و توانیویەتی
کێشی دابەزێنێت بۆ 70 کلیۆگرام، ئەمە بوە هاندەرێک بۆ قودرەتوڵڵا و کە دەستبکات بە دابەزاندنی
کێشی.
دوای راوێژ بە کەسانی پسپۆڕ، قودرەتوڵڵا وازی
لە خواردنی خۆراکی چەور، برنج، خواردنەوە گازییەکان و گۆشت دەهێنێت و لە شوێنی ئەوان
بژاردەی تەندروست وەک سپێنەی هێلکە، زەڵاتە، سنگی مریشکی کوڵاو و ماسی و نانی جۆی
گۆڕی.
دەشڵێت؛ هەمو
ڕۆژێک پێنج کاتژمێژ لە هۆڵی وەزشی بوم و جگە لە وەرزشکردن بەردەوام ئاوی زۆرم دەخواردەوە، لەبارەی هەنگاوەکانی سەرەتاوە وتویەتی؛"سەرەتا سەخت بوو بۆ من کەمکردنەوەی خواردن، چونکە پێشتر زۆرم دەخوارد
بەڵام پلانی ڕێجیمەکەم پەیڕەو کرد و لە کۆتاییدا ڕاهاتم، وتوشیەتی ئێستا تەواوی جلە کۆنەکانم، بێ کەڵکن و بۆ هیچ کەسیتریش نابێت.
قودرەتوڵڵا،
یەکێکە لەو کەسانەی سەرکەوتوبوە و خۆی لە قەڵەوی رزگار کردوە و دەڵێت ئێستا ئامادەم بچمە زانکۆ.
ئەو ئێستا بوەتە وانەیەک بۆ ئەو کەسانەی بە دەست قەڵەوییوە
دەناڵێنن،وتوشیەتی؛ ئەگەر نیەت هەبت لەگەڵ ئیرادەدا دەتوانیت بگەیت بەوەی دەتەوێت.
قەڵەوەی یەکێکە لە نەخۆشییە جیهانییەکان و مرۆڤایەتی بەدەستیەوە دەناڵێنێت،
بەهۆیەوە ئەگەری توشبون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوەم و نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات؛
دەتوانێت کاریگەری لەسەر تەندروستی ئێسک و زاوزێ هەبێت، هەروەها ئەگەری توشبون بە
هەندێک لە نەخۆشخییەکانی شێرپەنجە زیاد دەکات.
لە بی بی سی-ەوە؛ بڵند عەبدولکەریم
1331 جار خوێندراوەتەوە