پلانێکی نهێنی میلانیا لە کۆشکی سپی ئاشکرابو

KNN : Kurdish News Network
09:11 - 25/01/2025
هەمەڕەنگ
+
-

پلانێکی میلانیا ترەمپ لە کۆشکی سپی ئاشکرابو، ئەمجارە خانمی یەکەمی ئەمریکا بەنیازە شێوازی ژیانی خۆی بەتەواوی لە کۆشکی سپی بگۆڕێت.

 

هەمەڕەنگ: KNNC

 

 رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ـی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە، میلانیا ترەمپ هاوسەرۆکی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا، بەنیازە لە خولی دووەمی سەرۆکایەتی هاوسەرەکەیدا، شێوازی ژیانی خۆی لە کۆشکی سپی بەتەواوی بگۆڕێن.

 

رۆژنامەکە ئاشکرایکردوە، میلانیا تیمێکی بەرهەمهێنانی فیلمی دیکۆمێنتاری لەگەڵ خۆی ببات بۆ کۆشکی سپی، بۆئەوەی فیلمێک لەسەر ژیانی خۆی بەرهەمبهێنێت، کە پێشتر هیچ خانمێکی یەکەم ئەو کارەی نەکردوە.

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، فیلمەکە لە پلاتفۆرمی ستریمینگی ئەمریکی ئەمازۆن پرایم نمایش دەکرێت، کە خاوەنەکەی جێف بیزۆسە و بەشداری لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی ترەمپدا کردوە، پلاتفۆڕمەکە 40 ملیۆن دۆلاری داوە بۆ بەدەستهێنانی مافی فیلمەکە، بەشێکی زۆری پارەی فیلمەکە دەدرێتە میلانیا، چونکە وەک بەرهەمهێنەرێک لە فیلمەکەدا کاردەکات.

 

هەروەها، ئەمجارە میلانیا بەنیازە بچێتە کۆشکی سپی بژی، بەوپێیەی لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتی هاوسەرەکەیدا، درەنگتر چوە کۆشکی سپی، بەهۆی خوێندنی بارۆنی کوڕی لە نیویۆرک.

133 جار خوێندراوەتەوە