ئەمڕۆ شاندێکى مەکتەبی
سیاسى یەکگرتوى ئیسلامى سەردانى بزوتنەوەى گۆڕان-ى کرد و وتەبێژى بزوتنەوەى
گۆڕانیش رایگەیاند؛ هەردولا لەم قۆناغەدا
وەک دو هێزى ئۆپۆزسیۆن بەرگرى لە داوا رەواکانى هاوڵاتییان دەکەن.
هەواڵ:KNNC
دلێر عەبدولخالق،
وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان لەبارەى سەردانى شاندەکەى یەگکرتوى ئیسلامى بۆ مەکۆى
سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا رایگەیاند؛ پیرۆزباییان
ئاڕاستەى یەکگرتوى ئیسلامى کردوە بەبۆنەى بەستن و سەرکەوتنى کۆنگرەى حیزبەکەیان.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد
کە لە کۆبونەوەکەیاندا روانگەى هاوبەشى هەردولایان بۆ قۆناغى داهاتوى پرۆسەى سیاسی
لە هەرێمى کوردستان باس کردوە و دەیانەوێت هەردولا وەک دوو هێزى ئۆپۆزسیۆن
بمێننەوە.
وتیشى: بە یەکەوە وەک
دوو هێزى ئۆپۆزسیۆن بەرگرى لە داوا و خواستە رەواکانى هاوڵاتییان دەکەن کە چەندین
ساڵە بەر دیوارى بێدەنگى دەسەڵاتى سیاسی دەکەوێت لە هەرێمى کوردستان.
ئەوەشى خستەڕو کە
هەردولا کۆک بون کە لەسەر بنەماى مێژوی سەرکەوتوی نێوانیان لە خزمەتکردنى خەڵکیدا،
بەردەوام بن و لە قۆناغى داهاتوشدا لە پەرلەمان و وەک دوو هێزى ئۆپۆزسیۆن بەدەم
داواکانى خەڵکەوە بچن.
فۆتۆ/ بڕیار نامیق
168 جار خوێندراوەتەوە