هاوسەرۆکی شارەوانی پارێزگای سێرت لە باکوری
کوردستان بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ئەرکەکەی دورخرایەوە
و سزاى زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا و قەیوم لە شوێنەکەى دانرا.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاویکردەوە، سۆفیا ئاڵاگاش، هاوسەرۆکی
شارەوانی سێرت کە بەدەست پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەمپارتییەوەیە، لە کارەکەی دورخراوەتەوە
و لە شوێنی قەیوم دانراوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتوە، سۆفیا ئاڵاگاش دوێنێ لە دادگای پێنجەمی
سزای قورسی ئامەد، بە تۆمەتی ئەندامبونی لە "رێکخراوە
نایاساییەکان" سزای شەش ساڵ و سێ مانگی زیندانی کردنی بەسەردا سەپێنراوە.
ئاژانسی میزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە، پۆلیس گەمارۆی
شارەوانییەکەی داوە و بە هاوسەرۆکی شارەوانیەکەیان راگەیاندوە، کە چیتر ناتوانێت لە
ئەرکەی بەردەوام بێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە لەدوای هەڵبژاردنە
خۆجێییەکانی 31ی ئازاری ساڵی رابردو، تا ئێستا قەیوم بۆ هەشت شارەوانی دەمپارتی و
دوو شارەوانی جەهەپە دانراون.
103 جار خوێندراوەتەوە