توركیا
ناوەندی شاری كۆبانێی بۆردومان كردوە و ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی شەهید و بریندار
بون.
هەواڵ: (KNNC)
پەیامنێری
گەی ئێن ئێن رایگەیاند: توركیا بەفڕۆكەی بێفڕۆكەوان ناوەندی شاری كۆبانێی بۆردومان
كردوە و ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی شەهید و بریندار بون.
ئاماژەی بۆ
ئەوەشكرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، تا ئێستا دو هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبون كە
ژن و پیاوێكن و هاوسەری یەكترن.
لای خۆشیەوە ئاژانسی هاوار نیوز ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، لەئەنجامی
بۆردومان كردنی ناوەندی شاری كۆبانێ لەلایەن توركیاوە دو شەهید و بریندارێكی لێكەوتوەتەوە، بۆ
وەرگرتنی چارەسەی پێویستیش بریندارەكە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.
لە مانگی رابردودا و لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆكە
جەنگییەكانی توركیاوە (44) مەدەنی شەهید بون و زیاتر لە (250) كەسی دیكە برینداربون.
269 جار خوێندراوەتەوە