جارێکى دیکە سوپاى عێراق هەڵیکوتایە سەر گەڕەکى نەورۆزى شارى کەرکوک

KNN : Kurdish News Network
11:39 - 28/01/2025
کوردستان
+
-

جارێکی دیکە سوپاى عێراق هەڵیکوتایەسەر گەڕەکی نەورۆزی شارى کەرکوک بۆ داگیرکردنى خانویەکى ئەو گەڕەکە، لە کاتێکدا لەماوەکانى رابردودا چوار خانوى دیکەى ئەو گەڕەکەى داگیرکردوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کەی ئێن ئێن لە کەرکوک، ئەمڕۆ هێزێکی سوپای عێراق هەڵیکوتاوەتە سەر گەرەکی نەورۆز و لەناو گەڕەکە بڵاوەیان پێکراوە بۆئەوەى دەست بەسەر خانویەکى ئەو گەڕەکەدا بگرن.

 

پەیامنێرى کەى ئێن ئێن لە کەرکوک راشیگەیاند، ئەگەر سوپاى عێراق دەستبەسەر ئەو خانوەدا بگرێت ئەوە دەبێتە پێنجەم خانوى گەڕەکى نەورۆز کە لەلایەن سوپاى عێراقەوە داگیرکراون، چونکە لە ماوەکانى ڕابردوشدا دەستیان بەسەر چوار خانوى دیکەدا گرتبو.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە نزیکەی ساڵێکە دانیشتوانی گەڕەکی نەورۆزی شارى کەرکوک دژی داگیرکردنی خانوەکانیان لەلایەن سوپای عێراقەوە مانگرتنیان راگەیاندوە.

248 جار خوێندراوەتەوە