توركیا بەردەوامە لە بۆردومانكردنی رۆژئاوای كوردستان

KNN : Kurdish News Network
05:37 - 28/01/2025
کوردستان
+
-

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا باشوری كۆبانێ بۆردومان دەكەن و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ژمارەك هاوڵاتی شەهیدبون.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكردەوە؛ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا شارۆچكەی سیرین لە باشوری كۆبانێ بۆردومان دەكەن و بەپێی زانیارییەكان هەشت هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبون.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، توركیا هەریەك لە ژێرخانی كارەبا و كەرتە خزمەتگوزارییەكانی لە رۆژئاوای كوردستان بەئامانج گرتوە.

 

هاوكات، پەیامنێری كەی ئێن ئێن رایگەیاند: فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بەدرێژایی ئەمڕۆ بەشێوەیەكی بەردەوام ناوچەكانی سرین و عەین عیسا و بەنداوی تشرینی لە رۆژئاوای كوردستان بۆردومان كردوە و تا ئێستا (11) هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبون و زیاتر لە (30) كەسی دیكەش برینداربون.

167 جار خوێندراوەتەوە