دادگاى تاوانەکانى
گەرمیان لە یەکەم دانیشتنیدا سزاى سێدارەى بۆ بکوژانى عەبدوڵا ساڵح دەرکرد کە
کۆتاییەکانى ساڵى رابردو لەلایەن دوو هاوڕێیەوە کوژرا.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنى
دادگاى تاوانەکانى گەرمیان تایبەت بە کەیسى کوشتنى عەبدوڵا ساڵح بەڕێوەچو، دادوەر
بڕیاریدا هەردوو تۆمەتبارى کەیسى کوشتنەکە سزاى سێدارەیان بەسەردا بسەپێنرێت.
هەر ئەمڕۆ پێش
بەڕێوەچونى دانیشتنى دادگاکە، کەسوکارى عەبدوڵا گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا و
داوایان کرد تاوانباران سزاى سێدارەیان بەسەردا بسەپێنرێت.
لە رۆژى 28/12/2024
گەنجێک لە کەلار بە ناوى عەبدوڵا ساڵح بێسەروشوێن بو، دوو رۆژ هیچ هەواڵێکى نەبو دواتر لە 30/12/2024 تەرمەکەى لە گوندێکى نزیک کەلار دۆزرایەوە و دەرکەوت
لەلایەن دوو هاوڕێی خۆیەوە رفێنراوە و کوژراوە.
عەبدوڵا، تاقانەى شەش
خوشک بو، لە ساڵى 2003 لەدایکببو، پیشەى پێشمەرگە بو.
303 جار خوێندراوەتەوە