دوای چەندین ساڵ لە داخستنی... پۆلیسی كەركوك یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکانی كردەوە

KNN : Kurdish News Network
06:49 - 27/01/2025
کوردستان
+
-

پۆلیسی کەرکوک ئاشكرایكرد؛ کۆنکرێتی یەکێک لەشەقامە سەرەکییەکانی پارێزگای کەرکوکی لابرد کە بەهۆی کردەوە تیرۆرستییەكانەوە چەندین ساڵە دایخستوە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

فەتاح مەحمود، ئەفسەر لە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک، راگەیاند: دوای ساڵانێكی زۆر كەبەهۆی كردەوە تیرۆریستییەكانەوە داخرابو، بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و دژە تیرۆر و هاتوچۆی کەرکوک، کۆنکرێتی رێگای سەرەكی نێوان عەسكەری و قادسییە لابرد و رێگەكە كرایەوە.

 

وتیشی: هێزە ئەمنییەكان توانیوان چالاكی و كردەوە تیرۆرستییەكان تا ئاستی كۆتایی پێهێنان بنەبڕ بكەن و سەركەوتوبون لە دابینكردنی ئاسایش بۆ هاوڵاتیان.

 

فەرماندەكەی پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەركی هێزە ئەمنییەكانە كە ئاسایش و ئارامی بۆ خەڵك و دانیشتوانی پارێزگای كەركوك بەسەرجەم پێكهاتەكانییەوە دابینبكات، كە بە پشتگیری و هاوكاری هاوڵاتیان ئەو سەقامگیرەی ئێستا بەدەستهاتوە و بەردەوامیشن لە پێشكەشكردنی هاوكارییەكانیان.

62 جار خوێندراوەتەوە