لەدواى روخانى رژێمى بەشار ئەسەدەوە وڵاتانى
ئەوروپا دەستیان بە راگرتنى فایلى پەناخوازان کردوە و لە ئێستادا چارەنوسى نزیکەى
100 هەزار کەس نادیارە.
هەواڵ:KNNC
دەزگاى لوتکە بۆ کاروبارى ئاوارە و پەنابەران
ئاشکرایکردوە کە ئەڵمانیا وەک یەکێک لەو وڵاتە ئەوروپیانەى کە زۆرترین ژمارەى
سورییەکان وەردەگرێت داواکاریی زیاتر لە 47 هەزار پەناخوازى سوریی راگرتوە و یۆنان
و نەمسا و فەرەنسا و سویدیش هەمان بڕیاریان دەرکردوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە لەدواى روخانى رژێمى
بەشار ئەسەدەوە، بەریتانیا و چەند وڵاتێکى دیکەیش پشکنینى دۆسیەى سورییەکانیان
راگرتوە تا ئەوکاتەى شێوەى نوێی وڵاتەکە رون دەبێتەوە و دۆخەکە هەڵدەسەنگێنرێت.
دەزگاى لوتکە ئەوەى خستوەتەڕو کە لە ئێستادا نزیکەى
لە 100 هەزار فایلى سورییەکان هەیە کە لە 27 وڵاتى ئەوروپى داواى پاراستنى
نێودەوڵەتییان کردوە و کارەکانیان راگیراوە بەمشێوەیە:
-ئەڵمانیا:
47 هەزار داواکاریی راگرتوە
-یۆنان:
9 هەزار داواکاریی راگرتوە
-نەمسا:
7 هەزار و 300 داواکاریی
راگرتوە
- بەریتانیا:
6 هەزار و 500 داواکاریی راگرتوە
-فەرەنسا
700 داواکاریی راگرتوە
-دانیمارک
69 دۆسیەى راگرتوە
-سوید
600 داواکاریی راگرتوە
126 جار خوێندراوەتەوە