لەساڵی رابردودا عێراق بەبڕی (197) میلۆن دۆلار میوە مزرەكانی لە توركیا
هاوردەكردوە، بەمەش بوە بە دوەم وڵاتە لەو ریزبەندییەی توركیا بەربومە
كشتوكاڵییەكانی بۆ هەناردەكردوە.
هەواڵ: (KNNC)
یەكێتی هەناردەكارانی دەریای ناوەڕاست بڵاویكردەوە، لەروی هاوردەكردنی
بەروبومە كشتوكاڵییەكان بەگشتی و بەتایبەتی میوە مزرەكان بەتایبەتی، عێراق لەساڵی
(2024)ـدا و بەبڕی (197) ملیۆن دۆلار میوەی لەئەو وڵاتەوە هاوردەكردوە.
ئاشكرایكردوە، ساڵی رابردو توركیا نزیكەی (639) تۆن میوە مزرەكان كە لە
لیمۆ، پرتەقاڵ، لالەنگی و ترێ پێكهاتون هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كردوە.
رونیشیكردوەتەوە، لە ریزبەندییەكەدا، روسیا بە بڕی (375) ملیۆن دۆلار لە پلەی
یەکەمدایە و دواتیش عێراق بەبڕی (197) ملیۆن
دۆلار، ئۆکرانیا بەبڕی (108) ملیۆن دۆلار، رۆمانیا بەبڕی (49) ملیۆن دۆلار و پۆڵەندا بە (49) ملیۆن دۆلار میوە مزرەكانیان
هاوردەكردوە.
یەكێتی هەناردەكارانی دەریای ناوەڕست ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، كۆی گشتی
داهاتی هەناردەكردنی سەوزە و میوەكانی توركیا لەساڵی رابرودا بڕەكەی زیاتر لە سێ
ملیار و (401) ملیۆن دۆلار بوە كە لە (43%)ـی میوە مزرەكان بوە.
88 جار خوێندراوەتەوە