كامیل قەزاز: ئەگەر غاز بۆ وێستگەكانمان دابینبكرێت كارەبا دەبێت بە (24) كاتژمێر

KNN : Kurdish News Network
05:53 - 25/01/2025
کوردستان
+
-

بریكاری وەزارەتی كارەبا رایدەگەیەنێت: لە وەرزی بەهاردا توانای بەرهەمهێنانی تەزوی كارەبا لە چوار هەزار و (500) مێگاوات كارەبا نزیك دەبێتەوە و ئەگەر غاز بۆ وێستگەكان دابینبكرێت وەزارەتەكەی دەتوانێت كارەبای (24) كاتژمێری دابین بكەن.


هەواڵ: (KNNC)


لەبەرنامەی پرسی رۆژی كەناڵی (KNN)ـدا كامیل قەزاز، بریكاری وەزارەتی كارەبا رایگەیاند: لە ئێستادا و بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا وەزارەتەكەی رۆژانە نزیكەی (450 بۆ 500) مەقمەق غاز (یەكەی پێوانەی غاز) لە كێڵگەی كۆرمۆرەوە دەگات بە یەكەكانی بەرهەمهێنان، وتیشی: چاوەڕوان دەكرێت لە وەرزی بەهاردا توانای بەرهەمهێنان بگاتە چوار هەزار و (500) مێگاوات كارەبا.


لەسەر ژێرخانی كارەبا و ویستگەكانی بەرهەمێهانی وزەی كارەبا راشیگەیاند: ئەگەر غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنان دابینبكرێت، یەكەكەی بەرهەمهێنان تواناین هەیە (24) كاتژمێر كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن.


لەسەر خواستی هاوڵایتان بۆ بەكارهێنانی كارەبا، كامیل قەزاز رونیكردەوە؛ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان مافی خۆیانە داوای دابینكرنی تەزوی كارەبای (24) كاتژمێری بكەن،  


سەبارەت بە خانەنشینی فەرمانبەرەكانی وەزارەتەكەی، بریكاری وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەپێی بڕیارە نوێكەی خانەنشینی زیاتر لە هەزار فەرمانبەر و كارمەند لە وەزارەتەكەی خانەنشین دەكرێن، ئەگەر جێگەكەیان بە فەرمانبەری نوێ پڕ نەكرێتەوە، بەدڵنیاییەوە زیانی گەورە بەر وەزارەتی كارەبا دەكەوێت.

256 جار خوێندراوەتەوە