بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکیاوە، لە سنوری زاخۆ هاوڵاتییەک برینداربو و خانوی هاوڵاتییەکیش تەقێندرایەوە.
هەواڵ:KNNC
کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی سی پی تی بڵاویکردوە، لەکاتژمێر (11:50) خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سوپای تورکیا لەیەکێک لەو بارەگا سەربازییە نوێیانەی لە ئۆپەراسیۆنی تەواوکاری چنگ- قوفڵ لە هاوینی 2024 لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دروستیکردبون،ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەیەکی لە لۆفەکانی زریزێ لە قەزای باتیفا بە ئامانج گرتوە و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک برینداربو.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ۆتۆمبێلەکە لە نزیک بارەگایەکی پاسەوانی سنوری عێراقەوە بە ئامانجگیراوە و پێشمەرگە بریندارەکە ناوی (جاسم محەمەد)ە و تەمەنی 50 ساڵە و دانیشتوی پارێزگای دهۆکە و لە لیوای چوار، فەوجی دو پێشمەرگەیە و لە کاتی گەڕانەوەی بۆ دەوام بە ئامانجگیراوە.
راشیگەیاند، هەر ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا لە زنجیرە چیای زریزێ’وە، خانووی هاوڵاتییەکی مەدەنی-ـیان لە گوندی دێمکا بەئامانج گرتوە و تەقاندویانەتەوە.
73 جار خوێندراوەتەوە