لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە
ئەنجامدراوە و دەرکەوتوە، حەماس بە زیاتر لە پێنج هەزار چەکدار و بە سی گروپی جیاواز لە غەززەوە
دزەیان کردوەتە ناو شارۆچکەکانی ئیسرائیلەوە و بەشدار بون لە هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023 دا.
هەواڵ:KNNC
کاردانەوە و دەرکەوتنی زانیاری نوێ لە سەر روداوەکەی حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023
بەردەوامی هەیە، ئەو روداوەی بەتەواوەتی نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گۆڕی و بوە
هۆی بون بە قوربانی زیاتر لە 160 هەزار هاوڵاتی و بەتەواوەتی وێران بونی کەرتی غەززە.
پێگەی هەواڵی واڵا کە پێگەیەکی ئیسرائیلییە، ئەنجامی
لێکۆڵینەوەکەی بڵاوکردەوەتەوە،کە لەسەر لە روداوەکەی حەوتی ئۆکتۆبەر ئەنجامدراوە و تێیدا هاتوە؛ فەرماندەکانی سوپا لە شاری کبوتز نیریم، بێ ئاگابون و پێش روداوەکە زانیاری هەڵەیان داوە بە دانیشتوانی ناوچەکە و دڵنیایان داوە لە ئارامی و رایانگەیاندوە؛ هەمو شتێک باشە و حەماس بە دوای شەڕەوە نییە.
لە دوای روداوەکە، کە راستەوخۆ کاردانەوەی نێودەوڵەتی و ناوخۆی لێکەوتەوە، فەرماندە سەربازییەکان دانیان
بەوەدا ناوە، کە لەکاتی هێرشەکەی حەماسدا ئەوان هیچ بەرگرییەکیان نەکردوە و بێ زانیاری بون و جەختیشیان کردوەتەوە کە بەرپرسیارێتی ئەم شکستە لە ئەستۆدای ئەواندایە.
لە لێکۆڵینەوەکەدا دەرکەوتوە کە حەماس هێرشەکەی بە پلانێکی تۆکمە و بە سێ گروپ ئەنجامداوە، گروپی یەکەم زیاتر لە هەزار چەکداری یەکەی نوخبەی حەماسی
لەخۆگرتبو، هەروەها گروپی دوەم دوو هەزار چەکدار بون، هەرچی گروپی سێیەمیشە لە سەدان
چەکداری پێکهاتوبن، کە لەگەڵ هەزاران هاوڵاتی مەدەنییدا تێکەڵ بوبون و دزەیان کردبوە سنورەکانی ئیسرائیلەوە.
کاربەدەستانی ئیسرائیل هێرشەکەی ئیسرائیل کە بە
"تۆفانی ئەقسا" ناسراوە بە گەورەترین شکستی هەواڵگری و سەربازی وڵاتەکەیان
دەزانن و زیانێکی بەرچاوی بە پێگەی ئیسرائیل و توانای سەربازی و هەواڵگری وڵاتەکە
گەیاندوە لە سەرانسەری جیهاندا.
2069 جار خوێندراوەتەوە