ژمارەی ئەو کەسانەی لە بومەلەرزەکەی بۆرما گیانیان لەدەستداوە بەرزبوەوە بۆ زیاتر لە هەزار کەس و زیاتر لە دوو هەزار کەسیش برینداربون، حکومەتی وڵاتەکەش
دەڵێت: چاوەڕواندەکرێت ژمارەی قوربانیان زیاتر بەرزببێتەوە.
هەواڵ:KNNC
دوێنێ هەینی، بومەلەرزەیەکی
بەهێز بە گوڕی 7.7 پلە باکوری ڕۆژئاوای شاری ساگاینگ لە ناوەڕاستی
بۆرمای هەژاند و زیانی بەرفراوانی لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا.
ئەنجومەنی سەربازی
دەسەڵاتداری بۆرما بڵاویکردوەتەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بومەلەرزەکەوە
گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 1002کەس و 2376 کەسیش بریندار بون.
هەربەهۆی
بومەلەرزەکەوە، لە شەش ناوچە باری نائاسایی ڕاگەیەنرا،
لەنێویاندا شاری مەندالای کە دووەم گەورەترین شاری وڵاتەکەیە، کە نزیک بوو لە ناوەندی
بوومەلەرزەکە و وێرانکارییەکی بەفراوانی لێکەوتوەتەوە و تەنها لەو ناوچەیە 694 کەس
گیانیان لەدەستداوە و 670 کەسیش برینداربون.
حکومەتی میانمار
دەڵێت: چاوەڕواندەکرێت ژمارەی قوربانیان زیاتر بەرزببێتەوە بەهۆی نەبونی پەیوەندی
تا ئێستا رادەی راستەقینەی روداوەکە رون نییە.
425 جار خوێندراوەتەوە