یەكێك لە هۆكارەكانی كۆبونەوەی چەوری ناو لەش و گەورە بونی
ورگ خوێیە بۆ كەمكردنەوەشی لەناو خواردنەكانتاندا كەمتر خوێ بەكاربهێنە.
تەندروستی: (KNNC)
توێژینەوەیەكی نوێدا كەلەلایەن زانكۆی زانکۆی تولان لە ویلایەتە
یەكگرتوەكانی ئەمەریکاوە ئەنجامدراوە، دەركەوتوە كە پەیوەندییەکی راستەوخۆ لە نێوان
زۆربەكارهێنانی خوێ (سۆدیۆم) لەناو خواردنەكاندا و كەڵەكەبون و گەورەبونی ورگدا
هەیە كە كاریگەری لەسەر نەرێنی لەسەر جەستەی مرۆڤ دروست دەكات.
توێژەران ئاشكرایانكردوە، دوای ئامادەكردنی خواردن،
نابێت خوێدان لەسەر مێزی نانخواردن دابنرێت، چونكە پێدەچێت لەكاتی نانخواردندا
بڕێكی ددیكە خوێ بەكاربهێنرێت، ئەوەش دەبێتە هۆی تێكچونی بەرگری ئەنسۆلین و لەگەڵیشیدا
کۆبونەوەی چەوری لەناوپۆشی لەشدا.
لە توێژینەوەكەیاندا، توێژەرەكانی زانكۆی تولان داوا دەکەن،
لەپێناو پاراستنی تەندروستیتان، پێداچونەوە بە خواردنی رۆژانەتاندا بكەن و لە زیاد
بەكارهێنانی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە خوێ بەتایبەت خواردنە خێراکان و خواردنە
قوتوەکان دەوربكەونەوە.
لەراپۆرتی كۆتاییاندا توێژەرەكان جەختیان كردوەتەوەكە؛ کەمکردنەوەی
بەكارهێنان و خواردنی خوێ نەك تەنها یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن دەدات، بەڵکو
یارمەتیدەرە بۆ رێگریكردن لە كۆبونەوەی چەوری ناو لەش و گەورەبون ورگ.
757 جار خوێندراوەتەوە