توێژینەوەیەكی نوێ: پرتەقاڵ بۆ باشتركردنی باری دەرونی بەسودە

KNN : Kurdish News Network
04:22 - 24/03/2025
تەندروستی
+
-

لە توێژینەوەیەکی نوێی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی هارڤارد و نەخۆشخانەی گشتی ماساشوستس دەرکەوتوە كە خواردنی یەک پرتەقاڵ لەڕۆژێکدا ئەگەری توشبون بەخەمۆکی بەڕێژەی (22%) کەم دەکاتەوە.


تەندروستی: (KNNC)


لە شیکارییەکانیاندا توێژەران گەیشتونەتە ئەو باوەڕەی كە خواردنی میوە مزرەمەنییەكان دەبێتە هۆی گەشەکردنی جۆرێکی دیاریکراوی بەکتریا لەڕیخۆڵەدا کە پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی ماددەكانی (سیرۆتۆنین و دۆپامین) كەبەرپرسن لە گواستنەوە دەمارییەکان و رۆڵێکی سەرەکی لە باشترکردنی باری دەرونی دەگێڕن.

 

د.راج میهتا، سەرۆکی تیمی توێژەران و مامۆستای كۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هارڤارد دەڵێت: بەئامانجی لێکۆڵینەوە لەپەیوەندی نێوان خواردنی میوە مەزرەمەنییەكان و کەمبونەوەی مەترسی تووشبون بە نەخۆشی خەمۆکی توێژینەوەكە ئەنجام دراوە كە (32) هەزار خۆبەخش لە خانمان بەشداریان تێدا كردوە و بۆ ماوەی (14) ساڵ توێژینەوەكە بەردەوام بوە.

 

وتیشی: دوای خواردنی میوە مزرەكان، هەڵسەنگاندن و ئاستی خەمۆكی بۆ نەخۆشەكان کراوە، دواتریش بە لەبەرچاو گرتنی تەمەن، كێشی جەستە، ئەنجامدانی راهێنانەوە وەرزشییەكان و خواردنی خوادەمەنییە كوالێتییەكان، گۆڕانكارییەكان تۆماركراوە.   

 

سەرۆکی تیمی توێژەران رونیكردوەتەوە، دواتر توێژینەوەکە دەریخستوە کە خواردنی میوە مزرەكان پەیوەندی بە زیادبونی بەکتریای (Faecalibacterium prausnitzii) لەڕیخۆڵەدا هەیە، بەزیادبونی ئەم جۆرە بەكتریایە پەیوەندی بە کەمبونەوەی مەترسی خەمۆکییەوە هەیە.

 

سەبارەت بە توێژینەوەکە، لیندسی مالۆن، پسپۆڕی خۆراک و مامۆستای بەشی زانستی خۆراک لە كۆلێژی پزیشکی زانکۆی کەیس وێستەرن رایگەیاندوە: توێژینەوەكە خویەکی سادە و رۆژانەی رونكردوەتەوە كە  دەتوانرێت کاریگەری لەسەر توشبوانی نەخۆشی خەمۆكیی هەبێت.

 

جەختیكردوەتەوە، هەروەك لە توێژینەوەكەدا باسی لێوەكراوە، خواردنی پرتەقاڵ سودی هەیە، چونكە  ریشاڵی تێدایە كە بۆ كرداری هەرسکردن و ریخۆڵە بەسودە، ئەمە بێجگە لە ئەوەی كە ڤیتامین (C)ـی تێدایە كە بۆ سیستەمی بەرگری پێویستە، هاوكات ماسی چەور و سەوزەی گەڵادار و هەندێک لە گژوگیا وەرزییەكان بۆ باشتر كردنی باری دەرونی بەسودن.

142 جار خوێندراوەتەوە